مەراڵ دەنیش بەشتاش: داوای دەنگی هەموو ئیستەنبوڵییەکان دەکەین
کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی ئیستەنبوڵ، مەراڵ دەنیش بەشتاش گوتی: "ئێمە خەمی سەرکەوتنی گەلمانە، بۆ سەرکەوتن بەڕێ کەوتووین".
کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی ئیستەنبوڵ، مەراڵ دەنیش بەشتاش گوتی: "ئێمە خەمی سەرکەوتنی گەلمانە، بۆ سەرکەوتن بەڕێ کەوتووین".
کاندیدی دەم پارتی بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی مەزنی ئیستەنبوڵ، مەراڵ دەنیش بەشتاش، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
مەراڵ ئاماژەی بەوە کرد ئەم بەرپرسیارێتییەی خراوەتە سەر شانی، بەرپرسیارێتیەکی قورسە، بەڵام لەسەر ناوی گەلەکەمان ئەم ئەرکە دەگرینە ئەستۆ.
مەراڵ ڕایگەیاند ئیستەنبوڵ شارێکی کوردییە، ژمارەیەکی زۆری کوردی لێ دەژی، هەروەها شاری پێکەوەژیانی گەلانە، عەلەوییەکان و گەلانی دەریای ڕەش تێیدا دەژین، بۆیە ئەم شارەوە باوەشی بۆ هەموو بەشەکانی جڤاک کردۆتەوە.
ئەگەر لە ئیستەنبوڵ سەرکەوین دەتوانین لە وڵاتەکەدا سەرکەوین
مەراڵ تیشکی خستەسەر پرۆپاگەندەی "دابەشکردنی دەنگەکان" و ڕایگەیاند ئێمە دەنگەکان پارچە ناکەین و دەنگی خۆمان بەدەست دەهێنین، بەپێچەوانەوە ئەوان دەیانەوێت دەنگی ئێمە پارچە بکەن، ئێمە پارتی سێیەمی وڵاتەکەین و بەشداری هەڵبژاردن دەکەین، گوتی: "ئامانجمان بنیاتنانی دیموکراسییە تا هەمووان بەیەکسانی و پێکەوە تێیدا بژین. ئێمە بۆ وڵاتێک تێدەکۆشین تێیدا پرسی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیک چارەسەر ببێت. نیازمان نییە پشتیوانی پارتێکی تر بکەین یان شکست بە پارتێکی تر بهێنین. ئێمە بۆ سەرکەوتن لێرەین.
داوای دەنگی هەموو ئیستەنبوڵیەکان دەکەین. چونکە سەرکەوتن لە ئیستەنبوڵ لە هەموو وڵات بڵاودەبێتەوە و ژیانێکی یەکسان و هاوبەش بۆ هەمووان دەڕەخسێت. ئێمە بۆ زەوتکردنی دەنگی کەس و ڕێگری لە کەس نەهاتووین. ئێمە دەمانەوێت سەربکەوین و گەل قازانج بکات.
ئێمە دەمانەوێت ئیستەنبوڵ لەلایەن ئیستەنبوڵییەکانەوە بەڕێوەببرێت".