مەراڵ دەنیش بەشتاش لەسەر کورسی پەرلەمان، زیندانی ئیمراڵی بە "دۆزەخ" ناساند

پەرلەمانتاری دەم پارتی مەراڵ دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند زیندانی ئیمراڵی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی تێدا ڕاگیراوە، هاوشێوەی دۆزەخ دیزاین کراوە.

پەرلەمانتاری دەم پارتی مەراڵ دەنیش بەشتاش لەسەر کورسی پەرلەمان باسی ڕەوشی زیندانەکانی کرد، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێیدا زیندانی کراوە، گوتی: "زیندانی ئیمراڵی ئێستە وەک دۆزەخێک دیزاین کراوە. بنەماڵەکانیشیان نازانن نەخۆشن یان دەژین یان ناژین. لە هیچ سیستەمێکی جیهاندا نییە گۆشەگیری ٤٠ مانگ بەردەوام بێت".