ڕەمزی کارتاڵ بانگەوازی لە گەلی کورد و دۆستەکانیان کرد ڕووبکەنە کۆڵن

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە بۆ چالاکوانانی ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە بۆ چالاکوانانی ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان. کارتاڵ داوای کرد لە ڕێپێوانەکەی کۆڵندا وەڵامی پیلانگێڕان بدرێتەوە.

لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە وەک تەڤگەری ئازادی و گەلی کوردستان و دۆستەکانیان لە ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا، لە دەرەوەی وڵات هەڵمەتێکی مەزن بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد بەڕێوەدەبرێت. دووپاتی کردەوە هەموو پلانسازییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سڵاوی لە چالاکوانان کرد.

کارتاڵ گوتی: "لە ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەکی مەزن ئەنجام دەدەین. وەک چۆن گەلی کورد و دۆستەکانیان لەکاتی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ڕوویانکردە گۆڕەپانەکان. پێویستە ئەمجارەش لە هەموو ئەوروپاوە بە سەدان هەزار کەسەوە ڕووبکەنە کۆڵن. با بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ یەکدەنگ بین. بۆیە چالاکییەکەی ١٧ ی شوبات بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە.

پێویستە پەیامێک بدەینە هێزە پیلانگێڕەکان. لەم چوارچێوەیەدا بە هەموو گەل و دۆستەکانمان دەڵێین: پێویستە هەمووان هەرچییەکیان هەیە جێی بهێڵن و لە ١٧ ی شوبات بگاتە کۆڵن و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەنگ هەڵبڕێت و پەیامی خۆی بگەیەنێت".