ناوی ئەو پارتە سیاسیانەی بەشداری هەڵبژاردنی ٣١ی ئادار دەبن، ئاشکرا کرا

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) ئەو پارتە سیاسیانەی ئاشکرا کرد، کە بەشداری هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێییەکانی 31ی ئادار دەکەن.

ئەحمەد یەنەر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان (یەسەکە) ناوی ئەو پارتانەی ڕاگەیاند، کە دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێییەکانی ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤دا بکەن. ناوی ئەو ٣٦ پارتە سیاسییەی کە بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن بەم شێوەیەن:

"دەم پارتی، پارتی یەکێتی دادپەروەری، پارتی داد، ئاکەپە، پارتی نەتەوەیی ئەنادۆڵ، پارتی نیشتمانی دایک، پارتی سەربەخۆی تورکیا، پارتی یەکێتی گەورە، جەهەپە، پارتی دەڤا، دەسەپە، پارتی دیموکرات، پارتی کرێکاران، پارتی ئایندە، پارتی جوان، هەکەپە، هودا -پار، پارتی ییی، پارتی مەملەکەت، مەهەپە، پارتی سەعادەت، پارتی سۆڵ، سۆڵ پارتی، تیپ، تەکەهە، تەکەپە، پارتی نیشتمان، پارتی خوشگوزەرانی، پارتی سەرکەوتن".

هـ . ب