نرخاندنی وردەكاریەكانی شەڕی تایبەتی سێ لایەنە دژی بزوتنەوەی ئاپۆیی
لەچوارچێوەی شەڕی هەمەلایەنەی نەیارانی گەلەكەمان بەتایبەتی لەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئاپۆیی ژووری پەژاک لە پلاتفۆرمی کلابهاوس ئەم بابەتە تاوتوێ دەکات.
لەچوارچێوەی شەڕی هەمەلایەنەی نەیارانی گەلەكەمان بەتایبەتی لەدژی بزوتنەوەی ئازادیخوازی ئاپۆیی ژووری پەژاک لە پلاتفۆرمی کلابهاوس ئەم بابەتە تاوتوێ دەکات.
شەڕی تایبەت وەكو چەكێكی بەهێز لەلایەن نەیارانەوە هاوکاتی شەڕە مەیدانیەكان هەمیشە لەبەرامبەر بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كورددا بەكارهێنراوە و لەگەڵ بڵندبوونی ئاستی تێكۆشان و بەرخۆدان و بەرێكخستنكردنی كۆمەڵگەی كوردستان و بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی كوردستان و پەیوەستبوونی گەل بەم بزوتنەوەیە، نەیارانیش بەهەموو رێ و رێبازێك دەیانەوێت پەرە بەچەواشەكاری و هەڵەخەڵەتاندن و لەخشتەبردنی گەل بدەن.
ژووری پەژاك لە کلابهاوس بۆ شیکاری قۆناغی نوێ شەڕی تایبەتی دوژمنان تێکۆشانی ئازادیخواهی کوردستان رۆژی هەینی، بەرواری ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢، بە بەشداریی ئەهوەن چیاکۆ ئەندامی مەجلیسی پەژاک، ئارێز ئەندەریاری رۆژنامەنوس و رزگار رەوشەنی ئەندامی کۆمیتەی پەژاک لە ئەوروپا بەڕیوه دەبات.
لە بڵاکراوەی ژووری پەژاک لە کلاب هاوس ئاماژه بەوە کراوه، "بابەتی؛ شەڕی تایبەت لەسەر بزوتنەوەی ئاپۆیی و هێرشی سێ لایەنە لەسەر پەژاك" گفتوگۆ دەكات.
بەرێوەبەرانی ئەم ووتووێژە لەبەیاننامەیەكدا كە كۆپیەكی بۆ ئاژانسەكەمان نێردراوە، داوا لەهاوڵاتیانی كورد و پێكهاتەكانی تریش دەكات بەئامادەبوونیان لەم بەرنامەیەدا تێڕوانینەكان دەوڵەمەندتر بكەن.
كاتژمێر بەكاتی ...
رۆژهەڵاتی كوردستان: ٢٢:٣٠
باشوری كوردستان: ٢١:٠٠
لینكی كلاپ هاوسی پەژاك:
ژ.ت