نوێنەرانی پارتەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن کۆبوونەوە

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەی پەرلەمان

نوعمان کورتوڵموش، سەرۆک پەرلەمانی تورکیا و نوێنەری پارتە سیاسییەکان بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆن لە پەرلەمان کۆبوونەوە کە بەنیازە لە چوارچێوەی 'پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'دا لە پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکات. نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.

گولستان کلچ کۆچیگیت، جێگری سەرۆک فراکسیونی پەرلەمانی دەم پارتی، سەرۆک فراکسیونی گروپی جەهەپە موراد ئەمیر، موراد کاڤونجوو سەرۆک فراکسیونی پارتی ÎYÎ ، پەرلەمانتاری پارتی یەنی یۆل محەمەد ئەمین ئەکمەن، ئەرکان ئاکچای سەرۆک فراکسیونی مەهەپە و سەرۆک فراکسیونی ئاکەپەش بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکرێت کە ئایا کۆمسیۆنەکە بە رێگەی یاسایی دابمەزرێت یان بە دەستپێشخەریی کورتوڵموش، ژمارەی ئەندامانی و پێوەر و بنەماکانی کارکردن بێت. جگە لەوەش زۆر بابەتی دیکەی پەیوەست بە کارەکانی کۆمسیۆنەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.