نەورۆزی ئەزمیر: کاتی ئازادییە
هەزاران کەس لە ئەزمیر بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، دووپاتکرایەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان بەردەوامە.
هەزاران کەس لە ئەزمیر بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کرد و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، دووپاتکرایەوە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەرخۆدان بەردەوامە.
لە گۆڕەپانی گۆندۆگۆ هەزاران کەس بە جۆشەوە ئاهەنگی نەورۆزیان پیرۆزکرد، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بە گیان بە خوێن، لەگەڵتین سەرۆک" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
ئامادەبووان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداربوون، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆز، هاجای یەڵماز و هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئەزمیر، ڕێزان کارابوڵوت و محەمەد کوروش ڕایانگەیاند بە ڕۆحی ڕەهشان دەمیرەل و زەکیە ئاڵکان نەورۆز پیرۆز دەکەن و تا هەڵگرتنی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشن.
پاشان لەلایەن دایکانی ئێشکگری دادپەروەرییەوە ئاگری نەورۆز کرایەوە.
لە ئاهەنگەکەدا هاووتەبێژی هەدەکە، جەنگیز چیچەک گوتی: "ئەم نەورۆزە، دەبێتە نەورۆزی ئازادی بەڕێز ئۆجالان".
چیچەک پەیامی نەورۆزی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی خوێندەوە و ڕایگەیاند تێکۆشان بەردەوامە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان، چیدەم کلچگون ئوچار ڕایگەیاند خاوەنداری لە نەخشەڕێگای نەورۆزی ٢٠١٣ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت، گوتی: "کاتی ئازادییە، تا ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، بەرخۆدانمان بەردەوامە".
پاشان هونەرمەندان دلژین ڕۆنی و گرووپی ئاگری زەردەشت و سۆرژیان چالاکی هونەریان پێشکەش کرد.