نوسەرێكی میسری: ئۆجالان سیمبولی هەموو ئازادیخوازانی جیهانە

نوسەری میسری "ئیلهامی ملیجی" بانگەوازی لەهەموو ئازادیخوازانی جیهان دەكات، خاوەنداری لەدۆزی ئۆجالان بكەن.

نوسەری میسری "ئیلهامی ملیجی" كە لەنێو گروپی عەرەب بۆ دەستپێشخەری ئازادی ئۆجالاندا جێگە دەگرێت بۆ ئاژانسی هاوار ئاخاوتووە و لەسەر پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەدژی رێبەری گەلی كورد "عەبدوڵڵا ئۆجالان" و ئازادیی جەستەیی ئۆجالان ئاخاوت.

لەبێدەنگكردنی ئۆجالاندا شكستیان هێنا

ملیجی سەرەنجی راكێشایە سەر هەوڵدانی بێدەنگ كردنی ئۆجالان و رایگەیاند؛ ١٠ وڵات بۆ بێدەنگكردنی رێبەری كوردان و سانسۆركردنی كاریگەری بەهێزی ناوبراو لەنێو گەلی كورددا، بەشداری ئەو پیلانگێڕییە بوون.

ملیجی راشیگەیاندوە؛ ١٠ وڵاتان پەكەكە لە كەسایەتی سەرۆك و دامەزرێنەری پەكەكەیان كردە ئامانج، بەڵام پەكەكە بەسایەی سیستەمەكەیەوە و ئەو ئەزموونەی لەرێبەرایەتیەكەیەوە وەریگرتبوو، خۆڕاگری نۆاند. هاوكات بنەمای پەكەكە بەرفراوانتر و هێزی تێكۆشانەكەشی زیاتر و بەرفراوانتر بوو. لەهەمانكاتدا پێشەنگانی پەكەكە هێز و ئیرادەی خۆیان لەهزری رێبەرایەتیەكەیان وەردەگرن، ئەو رێبەرەی كە دەستی لەئافرێنەری خۆی بەرنەداوە و سنوری زیندانی دوورگەی ئیمرالی تێپەڕ كردوە و خۆی گەیاندە گەلی كورد لەهەموو جێگە و شوێنێك.

دەبێت هەموو كەس بۆ ئۆجالان هەوڵ بدات

ملیجی دەستنیشانی كرد كە ئەو كێشە و نزیكبوونانەی لەبەرامبەر بەئۆجالان دەردەخرێنە  پێش، نەتەنیا بۆ گەلی كورد، بەڵكۆ دۆزی ئازادیخوازانە لەهەر شوێنێك بن و دەڵێت:"دۆزی مافی مرۆڤ و ژیانی بەروومەتە، دۆزی گەلێكە كە دەیانەوێت لەژێر چەقۆی داگیركەریدا رزگاریان ببێ و دۆزی گەلانە كە لەدژی كوێلایەتی و دەسەڵاتداری راپەڕیوون. لەبەر ئەوەش بۆ ئەوەی مافی رێبەر و رووناكبیر عەبدوڵڵا ئۆجالان و ئازادی و ژیان لەنێو بنەماڵەكەی و گەلی كورددا مسۆگەر ببێ، پێویستە هەموو ئازادیخوازانی جیهان هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ و تێكۆشان بكەن".

ئیلهامی ملیجی لەكۆتایی ئاخاوتنەكانیدا لەسەر گۆشەگیركردنی ئۆجالان لەلایەن بەرپرسانی توركەوە ئاخاوت و وتی؛ سەپاندن و بن پێ كردنی"مافی هیوا""مافی ژیان"، دیكتاتۆری رژێمی تورك و بێ رێزی لەبەرامبەر بەهەموو یاسا و یاسایەكی مافی مرۆڤ پێشڕاست دەكاتەوە.

ملیجی دەڵێتیش:پێویستە ئەو سیستەمە و كردەوەكانی لەهەموو دام و دەزگا نێونەتەوەیی و نێودەوڵەتیەكان و دەزگاكانی مافی مرۆڤدا ئاشكرا بكرێن.

ژ.ت