نوسینگەی یاسایی سەدە: پێویستە سی پی تی رێکارەکانی هەڵگرتنی ئەشکەنجە لە ئیمڕالی جێبەجێ بکات

نوسینگەی یاسایی سەدە رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزە، پێویستە سی پی تی ناوەڕۆکی سەردانەکەی ئاشكرا بکات و رێکار و رێوشوێنی بۆ هەڵگرتنی ئەشکەنجەی ئیمڕالی جێبەجێ بکات.

نوسینگەی یاسایی سەدە لەبارەی سەردانی شاندی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی) بۆ تورکیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " کۆمیتەی رێگریکردنی ئەشکەنجەی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا ئاشکرا کرد کە لە ٢٠ – ٢٩ ئەیلولی ٢٠٢٢دا سەردانی تورکیای کردووە و چووەتە زیندانی ئیمڕالی."

راگەیەنراوەکەی نوسینگەی یاسایی سەدە بەم شێوەیەیە:

" ئێمە پێشتریش چەند جارێک رامانگەیاندبوو کە ئێمە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە تاوەکو ئێستا ئاگاداری دۆخی موەکیلەکانمان عەبدوڵلا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یڵدرم نین و لەبەرانبەر دۆخی تەندروستیان نیگەرانین. لەم دۆخەدا یەکێک لە موخاتەبەکانی پرسەکە سی پی تی یە. دوای زۆر سەردان و داواکاری، بانگەوازی و هەوڵدانی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی، درەنگیش بێت، بەڵام سی پی تی هەنگاوێکیناوە و بەگوێرەی بۆچونمان هەنگاوێکی ئەرێنیە.

١٨ مانگە زانیاریمان لەسەر موەکیلەکانمان نییە

سی پی تی دوایین جار لە ئایاری ٢٠١٩دا سەردانی ئیمڕالی کردبوو و راپۆرتەکەی دوای ١٥ مانگ ئاشکرا کردبوو کە پێویستە لە رووی پەیوەندی زیندانیان لەگەڵ دەرەوەدا هەنگاوی جددی بنرێت. دوای سەردانی سی پی تی گوایە پێویستە بەپێی پێشنیازەکانی راپۆرتی سەردانەکە، دۆخەکە باشبکرایە، بەڵام گۆشەگیری سەر موەکیلەکانمان لە ئیمڕالی قوڵتر کرایەوە.

ئێمە سەردانی سی پی تی وەک هەوڵێکی ئەرێنی دەبینین و بە تایبەتی دەمانەویت ئاماژە بدەینە سەر ئەوەی کە ١٨ مانگە ناتوانین زنیاری بەدەست بهێنین و ئەمەش راستی ئەوەی زانیاریمان بەدەست ناگات، ناگۆڕێت. داواکاری سەرەکی ئێمە ئەمەیە کە پێویستە قەدەغەی سەر چاوپێکەوتن هەڵبگیریط و بێ ئەوی سنوردار و ئاستەنگ بکرێت، بتوانین لەگەڵ موەکیلەکانمان چاوپێکەوتن بکەین. لەگەڵ ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزە، پێویستە سی پی تی ناوەڕۆکی سەردانەکەی ئاشكرا بکات و رێکار و رێوشوێنی بۆ هەڵگرتنی ئەشکەنجەی ئیمڕالی جێبەجێ بکات."

ف.ق