نەزاهەت دۆغان: بۆ وەڵامی پرسیاری 'چی ڕوودەدات' ویستمان بچینە ئیمراڵی
ڕۆژنامەوان نەزاهەت دۆغان کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چەند ڕۆژێک لەمەوپێش سەردانی وەزارەتی دادی کرد، ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ وەڵامی پرسیاری 'چی ڕوودەدات' ویستمان بچینە ئیمراڵی.
ڕۆژنامەوان نەزاهەت دۆغان کە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چەند ڕۆژێک لەمەوپێش سەردانی وەزارەتی دادی کرد، ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ وەڵامی پرسیاری 'چی ڕوودەدات' ویستمان بچینە ئیمراڵی.
ڕێبەر ئاپۆ کە ناوەندی گفتوگۆ و دیالۆگی چارەسەری پرسی کوردە و لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا جارێکی دیکە موخاتب بوونی لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکەوە قبوڵکرا، هێشتا لە گۆشەگیردایە. لایەنی دەسەڵاتدار گفتوگۆکان لەسەر پرۆسەکە لە پرسەکانی چەکدانان و 'تیرۆر' باس دەکات. ڕای گشتیی تورکیا لە چاوەڕوانی پەیامەکانی ئیمڕاڵییە. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا ڕۆژنامەوان نەزاهەت دۆغان و دیجلە موفتوئۆغلۆ، ڕۆژنامەوان دیرەن یورتسەڤەر بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لە گەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیدار ئەنجام بدەن سەردانی وەزارەتی دادیان کرد. نەزاهەت دۆغان لەسەر داواکارییەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
نەزاهەت دۆغان سەرنجی خستەسەر گفتوگۆکانی پرۆسەکە کە لە مانگی تشرینی یەکەمەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارەی 'ئایا چی ڕوودەدات' لە مێشکی هەموو کەسێکدا دروست بووە، ویستیان چاوپێکەوتن لەگەڵ موخاتبی بنەڕەتی پرسەکە ڕێبەر ئاپۆدا بکەن، هەربۆیە سەردانی وەزارەتی دادیان کرد. دەشڵێت: "بە گوێرەی قسەی دەوڵەت باخچەلی عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرلەماندا وەک موخاتب قبووڵکرا" و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دۆخە لە چارەسەری پرسی ١٠٠ ساڵەی کورددا دەتوانێت ببێت بە ناوەندێکی گرنگ.
'نزیک بوونەوەی دەسەڵاتداران ئەرێنی بوو'
سەبارەت بە سەردانی وەزارەتی داد نەزاهەت دۆغان گوتی: "چووینە وەزارەت و گوتمان 'وەک ڕۆژنامەوان داوای سەردانمان بۆ ئیمراڵی دەکەین'. پێیان گوتین 'لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن دەکەن؟'، گوتمان 'بەڵێ'. هەروەها پێیان گوتین بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە خێرای جێبەجێ بکەین چی بکەین. ئەم نزیکایەتییە ئەرێنییە شۆکی کردین".
زۆر داواکاری کراوە بۆ چوونە ئیمراڵی
نەزاهەت دۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە بە پێی چاودێرییەکانیان، چەندین کەسی دیکە بۆ چوونە ئیمراڵی داواکاری پێشکەش کردوە و گوتی: "لە پڕۆسەی چارەسەری ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا پشتگیری کۆمەڵگە لە سەدا ٦٠٪ بووە، بەڵام ئەنجوومەن بەکارنەهێنرا، لایەنی ڕێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدانەبوو. هەروەها مەهەپە و جەهەپە لەم پڕۆسەدا ئەرکدار دەبن. لە پرۆسەی نوێدا لە داواکارییەوە تێدەگەین کە زەمینەی چاوپێکەوتن بەدیهاتووە".
نەزاهەت دۆغان ئاماژەی بەوەکرد کە ئەگەر زەمینە هەبێت چەندین ڕۆژنامەوان دەیانەوێت بچنە ئیمراڵی و چاوپێکەوتن بکەن.