نەژادپەرستەکان هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە چوکورئۆڤا

نەژادپەرستانی تورک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپە لە چۆکورئۆڤا. لە هێرشەکەدا زیانی ماددی دروست بوو.

ژمارەیەک کەسی نەناسراو هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە چۆکورئۆڤا. لە ئەنجامی هێێرشەکەدا ئاڵاکانی هەدەپە سووتێنران و تابلۆی باڵەخانەکەی پارتەکە لێکرایەوە. زیانێکی زۆری ماددی دروست بوو.

تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک بەم هۆیەوە دەستگیرنەکراوە.

ماوەیەک لەمەوبەریش هێرش لەبەرانبەر باڵەخانەکە ئەنجامدرابوو، بەڵام هیچ کەسێک دەستگیرنەکرابوو.

ف.ق