پارتە کوردستانیەکان لە بروکسەل کۆبونەوە: ئەم شەڕە لەدژی هەموو گەلی کوردە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەگەڵ پارت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستانی بە مەبەستی دەربڕینی هەڵویستێکی هاوبەش دژی داگیرکەری تورک، لە بروکسەل کۆبونەوە.

بە دەیان پارت و رێکخستنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوەندی کەنەکەی بروکسەل کۆبونەوە. ٢٥ نوێنەری چوار پارچەی کوردستان و کوردانی ئەوروپا بەشداریان لە کۆبونەوەکەدا کرد. ٧ نوێنەر کە بەشداریان نەکرد، پەیامیان بۆ کۆبونەوەکەدا نارد.

پەدەکە کە هاوکاری هێرشی داگیرکەری تورک دەکات، بەشداری لە کۆبونەوەکەدا نەکرد.

کۆنگرا گەل، یەنەکە، بزوتنەوەی گۆڕان، پژاک لە کۆبونەوەکەدا بەشدار بوون.

نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی، بزوتنەوەی ژنان و کوردانی ئەنادۆڵی ناوەڕاست بەشداریان کرد.

هەموو بەشداربووان لەسەر ئامانجی دەوڵەتی تورک لەدژی کورد، یەک دەنگ بوون.

ئەحمەد کاراموس هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە: دەوڵەتی تورک شەڕی ئوکراینا بە فرسەت دەزانێت و چوار پارچەی کردووەتە ئامانج. دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەر فرسەتێکدا دەستکەوتەکانی کورد دەکاتە ئامانج. پێویستە هەڵویستێکی نەتەوەی هاوبەشمان هەبێت.

نیلوفەر کۆچ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە: لە جیهاندا دیزاینێکی جیوپۆلۆتیک دەکرێت، هێرش داگیرکەری تورک پێویستە لە چوارچێوەی دیزاینی نوێی جیهانیدا ببینرێت.

حیکمەت سەرهەڵدان سەرۆکی پارتی ئیسلامی کوردستان: هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە باشوری کوردستان نە تەنها بۆ بەئامانجگرتنی پارتێکە. ئامانجەکە داگیرکردنی هەموو کوردستانە. پێویستە لە هەموو جێگەیەک دەستکەوتی کورد بپارێزرێن. دەوڵەتی تورک تەنها پەکەکەی نەکردووتە ئامانج. دەیەوێت دەستکەوتەکانی کورد لە باشور، باکور، ڕۆژئاوا و ئەوروپا لەناوببات. وەک عوسمانیەکان دەیەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕؤڵی هەبێت. کورد بێ نوێنەر و یەکێتی بهێلێتەوە. لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبن بە ئەکتەرێک و نوێنەری نەتەوەکەیان. پێویستە چارەسەری بۆ ئەمە بدۆزرێتەوە.

رەمزی کارتاڵ هاوسەرۆکی کۆنگرا گەل: پێویستە هەموو دەستکەوتەکان کە لە دەستی هێزە کوردیەکاندان بۆ ئازادی کوردستان بەکاربهێنرێن. جیهان لەبەرانبەر ههێرشی سەر مەخمور، شەنگال، رۆژئاوا و گەریلا بێدەنگە. لەبەرانبەر چەکی کیمیایی بێدەنگە. شەڕی دەوڵەتی تورک بۆ کۆمەڵکوژیە. بۆ ئەوەی بێدەنگی جیهان نەمێنێت، پێویستە کورد تێکۆشان و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە. بۆیەش پێویستە کورد یەکبگرێت.

پەدەکە کە ماڵباتی بارزانی نوێنەرایەتی دەکات. ئەمڕۆ لەگەڵ دەوڵەتی تورکە. سیاسەتی نێونەتەوەیی پشتگیری لە پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەکات. گەلی کورد دەتوانێت ئەم گرێ کوێرەیە چارەسەر بکات. پارتە سیاسیە کوردیەکان نوێنەرایەتی دەکەن.

فۆئاد سەلام ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان: پێویستە گەلی کورد لەگەڵ دەوڵەتانی دراوسێ و هێزە نێودەوڵەتیەکان لۆبی خۆی بەهێز بکات. دەوڵەتی تورک فشار لە وڵاتانی عەرەبی دەکات، دەیەوێت سوریا بگەیەنێتە وڵاتانی عەرەبی. ئەمەش لەدژی گەلی کورد دەکات. دەوڵەتی تورک دەیەوێت کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات. پێشتر شەڕ لەبەردەم دەرگا بوو، ئێستا لەنێو ماڵە. نە تەنها پەکەکە، دەیەوێت کوردستان داگیر بکات. پێویستە گەلی کورد یەک دەنگ بێت. دوو رێگە هەیە، یان پێویستە گەلی کورد یەکبگرێت و هاوبەش بێت، یان کوردانی هەندەران لەسەر ئاستی دەوڵەتان دیپلۆماسیەکی بەهێز بەڕێوە ببەن.

جەوانماهیر مێهرابی نوێنەری پژاک: هەڵخەڵەتاندنێکی گەورەیە کە واببینرێت، هێرشەکە تەنها لەسەر پەکەکەیە. پلانی داگیرکەری تورک فراوانە و بۆ داگیرکردنی کەرکوک و موسڵە. بە هێرشی سەر پەکەکە هەموو دەستکەوتەکانی کورد دەکاتە ئامانج. تاوانبارکردنی پەکەکە ناویژدانیە. کێ هاوکارە، پێویستە باش ببینرێت. پێویستە لە دەرەوەی پارتەکان، هەڵوێستێکی نەتەوەیی هەبێت.

زوبەیر ئایدار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: ئەمە شەڕی دەوڵەتی تورک و گەلی کوردە. پێویستە کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت. ئەگەر سەربکەون، هەنگاو بە هەنگاو باشوری کوردستان داگیر دەکەن. ئامانجیان موسڵ و کەرکوک و بەغدا هەیە. ئێرانیش راناوەستێت، دەیەوێت بەشێک داگیر بکات. ئامانجێک چەمچەماڵی ژێر کۆنتڕۆڵی یەنەکەیە. پێویستە هەموو کەسێک لەدژی هێرشەکە بێت، مەترسیەکە ببینێێت. هەموو کەسێک لەژێر هەڕەشەدایە.  بۆ ئەوەی ئەم شەڕە شکست بهێنێت، پێویستە پێکەوە کار بکەین. ئەم هێز و دەرفەتەی ئێمە هەیە.

ف.ق