پارت و رێخراو و دەزگا کوردیەکانی ئەوروپا لەبارەی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە چەکی کیمیایی راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
بە یەکێتی نەتەوەیی ڕێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی سوپای تورک بکەین
ئیدی با هەموو پێکەوە و بە یەکگرتوویی کۆتایی بە تاڵانکردن، داگیرکاری و تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی هەبوونی گەلی کورد بهێنین. دەسەڵاتی نەژادپەرستانەی (ئاکەپە - مەهەپە) لەپێناوی قەڵەمباز و چاوبەستنی ڕای گشتی لە شکستی حوکمڕانی و قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆیان بهێنن، لە بڵندترین ئاستدا لە جوگرافیای کوردستان دەست بۆ تاوانی مەزن و کۆمەڵکوژی گەلی کورد دەبات.
دەوڵەتی تورک بە خەونی عوسمانیزمی نوێوە هێرش دەکات و دەیەوێت کوردستان و ناوچەکە بەتەواوی داگیربکاتەوە، کە ئەوان بە پەیماننامەی نەتەوەیی (میساک-ی میلی) ناوی دەبەن. لە باکوری کوردستانەوە ئەوان هێرشەکانیان بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤا و شەنگال و مەخمور چڕ دەکەنەوە و لەڕێی ئۆپەراسیۆنی سیاسیشەوە قڕکردنی فەرهەنگی لە باکوری کوردستان بەڕێوەدەبەن و هێرش دەکەنە سەر هەموو بەها و ڕوومەتی گەلی کورد. ئەوان هێشتا ڕازی نین! تەنانەت ڕۆشنبیرانی خاوەن ویژدان و داکۆکیکاری مافی مرۆڤی وەک (شەبنەم کۆرور فنجانجی) ڕەشبگیر دەکرێن، کە بە ڕۆحێکی پرشنگدارەوە بیر و بۆچوونی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان دەرببڕن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئێستا دەیەوێت بە سیاسەتی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی لە کوردستان و بە هەموو تواناوە و بە پیسترین میتۆدەکان ئەنجامێک بەدەست بهێنێت. لە پاش ئەوەی سوپای تورک بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی و گەلی کوردستان شکستی هێنا، دەیانەوێت بە لەناوبردنی هەموو دەستکەوتەکان و داهاتووی هەموو گەلی کوردستان خەونەکانی خۆیان لە یادی ١٠٠ ساڵەی لۆزان بەدیبهنێت، بە پشتگوێخستنی ڕێککەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەکان و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەیەوێت ئەنجام بەدەستبخات. ئەو هێرش و داگیرکارییەش لە دژی هەموو جوگرافیای کوردستانە و تەواوی گەلی کورد لە بن مەترسی جینۆسایدە.
بەو پێیەی گەلی کورد سەدەیەک لەمەوبەر ناڕێکخراو و بێ بەرگری بوو، دەسەڵاتداران خاکی کوردستانیان کردە چوار بەش و بە سیاسەتی لەشکرکێشی و داگیرکاریش دەیانویست ناسنامەی کورد لەناوی ببەن.
ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردستانییەکانی ئەوروپا، بانگەوازی لە وڵاتانی زلهێز و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین؛ گەلانی کوردستان ئێستا ڕێکخراون ، هۆشیارن و خاوەنی دامەزراوە و هێزی بەرگری ڕەوای خۆیانن. بۆیە ڕوونە کە گەلی کورد هەم هێزێکی بەشداریکردنی ئاساییشی ئەو هەرێمەن ، هەم هێزێکن لە ناوچەکەدا کە ناکرێت هاوتەریب بە دیموکراسیەت و ئازادی و یەکسانی و پارێزەری مافەکانی ژنان پشتگوێ بخرێن .
بۆیە پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکانی ناوچەکە دژایەتی کۆمەڵکوژی و هێرشەکانی سەر خاکی کوردستان بکەن و بە بێدەنگی هاوبەشی ئەو تاوانە نەبن دیسا ئێمە وەک ڕێکخراو و لایەنە کوردستانییەکان لە ئەوروپاش دەبێ ئەوە بەڕوونی ببینین کە چەکی کیمیاوی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکانی ئازادی لە کوردستان و دانیشتوانی سیڤیل و دژی سروشتی ئێمەیە . هێرشێکە لە دژی هەموو کوردستان و خەڵک و باوەڕەکانی ناوچەکەیە. لەکاتێکدا بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی بە خۆڕاگری خۆیان خەونەکانی دەوڵەتی نوێی عوسمانی تورکیایان بۆ داگیرکردنی ناوچەکە لەباردەبەن و تێکیان دەشکێنن. هەربۆیە دەبنە ئامانجی هێرشەکان. بۆیە ئێمە وەک پارت و لایەنە کوردستانیەکانی ئەوروپا کۆمەڵکوژی بە چەکی کیمیاوی قبوڵ ناکەین و بەهەمان ڕەنگی تاوانی بەکارهێنانی ئەو چەکە لە ساڵی ٨٨٩١ ، لە هەڵەبجە سەرکۆنەی دەکەین.
ئەرکی ڕێکخراوی (ئۆ-پی-سی-دەبلیو) کە بە بەشداری و واژۆی ٣٩١ وڵات دامەزراوە، ناردنی شاندێکە بۆ ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا. ئەمەش داواکاری گەلی کوردە و ئەرکی ئێمەیە ، وەک پارت و ڕێکخراوە کوردستانیەکان لە ئەوروپا . بۆیە تا ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکرێت، چالاکییە مەدەنی و دیموکراسیەکانمان بەردەوام دەبێت.
بۆیە ئێمە وەک پارت و ڕێکخراوە کوردییەکان لە ئەوروپا، کە لەخوارەوە واژۆمان کردووە، داوا لە هەموو گەلی کورد و دۆستان دەکەین کە لە پێناو پاراستنی خاک و شەرەف و داهاتووی کوردستان و بە ڕۆحی یەکێتی نەتەوەیی، هەڵمەتێکی بەهێز لە دژی کیمیابارانی کوردستان ڕێکبخەن.
بۆیە داوا لە هەموو پارت و دەزگا و ڕێکخراوە کوردستانیەکان و گەلی کورد لە ژنان و گەنجان و منداڵن و بەساڵچووان و دامەزراوە ئاینیەکان و ئەو کەسانە دەکەین کە ویژدانیان هەیە، "ڕۆژی مانگرتنی نیشتمانی لە دژی چەکی کیمیایی بە گیانی یەکێتی نەتەوەیی لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەببەن. بەشداری سازیەکانی ئەڵمانیا، باکوری فەرەنسا، سویسرا، هۆڵەندا و بەلجیکا، بەشداری ڕێپێوان لە دوسێلدۆرف بکەن ، کە هاوتەریب بە چالاکیی و ڕێپێوانەکانی ٢١ی تشرینی دووەم لە وڵات و هەرێمەکانی تر بەڕێوەدەچن.
پارت و ڕێخستنە کوردستانیەکان لە ئەوروپا
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بزوتنەوەی گۆڕان
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی کوردستان - ئەوروپا
تەڤگەری ژنانی کوردستان- ئەوروپا
حیزبی شیوعی کوردستان - باشور
کۆنگرەی ستار؛ ڕێخستنی ژنانی باکور و ڕۆژهەڵتی سوریا - ئەوروپا
حیزبی زەحمەتکێشان - باشور
پادێ - پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی
تەڤگەری ئازادی
پەیەدە-پارتی یەکێتی دیموکرات
پەدەکە-س - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا
پارتی چەپی کورد - سوریا
تەڤگەری نوژەنی کوردستانی - سوریا
پارتی چەپی دیموکراتی کورد - سوریا
ئەلپارتی - پارتی دیموکراتی کورد - سوریا
پارتی چەپی دیموکرات - سوریا
پارتی ڕێکەوتنی کورد - سوریا
پارتی چاکسازی کورد - سوریا
پارتی سەووزی کوردستان - سوریا
پارتی دیموکراتی کوردستانی - سوریا
پارتی کۆمونیستی کوردستانی - سوریا
پیک - پارتی ئیسلمی کوردستان
کەکەپە ، پارتی کۆمونیستی کوردستان
بزوتنەوەی کاوە
پەژاک - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
کۆدار - کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵتی کوردستان
کەژار - کۆمەڵگای ژنانی ئازادی رۆژهەڵتی کوردستان
پلتفۆرمی هۆرام
پلتفۆرمی زاگرۆس
پلتفۆرمی یارسان
یاری کورد
پارتی دیموکراتی پێشڕەوی کورد - سوریا
تەڤ-چاند/ تەڤگەری چاند و هونەری کوردی
گێمایندەی کوردستان - شتوتگارت
فێدا - فیدراسیۆنی عەلەوی کوردستانی
ناڤ-یەک / ناوەندی مال ی کۆمەڵی ئێزدی
کوردستان سێنتروم - بەرلین
چیک - چڤاکی ئیسلمی کورد
ئینستیتیۆی کوردی - ئەڵمانیا
ئینستیتیۆی کوردی - بروکسل
مەشەدە - مەجلیسی شەنگاڵی دەرەوەی وڵت
یەمەکە - یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
یەکێتی ئێزدیانی سوریا
گێمایندەی کوردی بەرلین - براندنبورگ
کۆمەڵەی شورای ژنانی ئێزدی
فۆڕومی کوردی - ئەڵمانی لە درێسدن
کۆنگرەی خەڵکی میزۆپۆتامیا
پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا
ئەسۆسیاسیۆنی مافی مرۆڤی کوردستانی
کۆمەڵەی کوردی بۆ پێکهێنانی یەکێتی
پارتی رۆژ"
ف.ق