پارتی چەپی کەسک سەرلە نوێ دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند

پارتی چەپی کەسک کە هەدەپ بە لیستەکەی ئەوان چووبوو بۆ ناو هەڵبژاردنەکان، سەرلە نوێ دامەزراندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.

پارتی چەپی کەسک کە پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپ) بە لیستی ئەوان بەشداری هەڵبژاردنەکان بوو بوو، سەرلەنوێ دامەزرادنەوەی خۆی ڕاگەیاند. دیدەم بەتول گۆچەر و ئەحمەد ئاسێنا بوون بە هاوسەرۆکی پارتەکە، بە ئاڵا و گروپێکی نوێ دەرکەوتن.

پارتی چەپی کەسک لە تۆری کۆمەڵایەتی خۆیدا سەبارەت بە سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی پارتەکەیان بەیاننامەیەکیان بلاوکردەوە و وتیان: "لە بەرامبەر نادادپەروەری، ڕەفتاری بەڕێوبەرانی ناوەندی و پاوانخوازەکان لە وڵاتەکەماندا جارێکی دیکە داواکارییەکانمان بۆ دیموکراسی، یەکسانی، ئازادی و دادپەروەری بەرز دەکەینەوە".

لە بەیاننامەکەی پارتی چەپی کەسکدا دەستنیشان کرا کە وەستان لە دژی وێرانکاری، تاڵانی سروشت، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، دیموکراسی، یەکسانی و ئازدی ئامانجی سەرەکی ئەوانە.