پارێزه‌ران به‌ مه‌به‌ستی دیداری ئۆجالان داواكاری نوێیان پێشكه‌ش كرد

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بۆ ئه‌وه‌ی موه‌كیله‌كه‌یان ببینین داواكاری نوێیان پێشكه‌ش كرد.

پارێزه‌رانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ رازیه‌ ئۆزتورك، رێزان ساریجا، فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆڵ و چه‌نگیز یوره‌كلی بۆ ئه‌وه‌ی موه‌كیله‌كه‌یان ببینن داواكاریان ئاراسته‌ی داواكاری گشتیی كۆماریی بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگای سزا و جێبه‌جێكردنی ئیمراڵی كرد.

له‌ پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان هه‌ر یه‌ك له‌ رێزان ساریجا و نه‌ورۆز ئویساڵ دوای هه‌شت ساڵ دواجار له‌ 2-22ی ئایار، 12-18ی حوزه‌یران و 7ی ئابی 2019 له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دیداریان ئه‌نجامدابوو.

هـ . ب