له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه زانیاری له‌سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و هه‌ر یه‌ك له عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش كه له زیندانی ئیمراڵیدان به‌رده‌ست نییه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا پارێزه‌رانی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده به‌و هۆیه‌وه سه‌ردانی كۆمیته‌ی رێگری له ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌وروپا (سی پی تی)یان كردووه و داوایان كردووه سی پی تی ده‌ستبه‌جێ ئه‌ركی خۆی پێكبهێنێت.
پارێزه‌ران له داواكارینامهی سه‌ردانه‌كه‌دا باسیان له‌وه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسایدا دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان ساز بكه‌ن زۆر جار سه‌ردانیان ئه‌نجامداوه و داواكاریان پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام داواكارییه یاسایی، كارگێڕی و ئه‌وانی تریش هه‌ر هه‌موویان بێ ئه‌نجام بوون. له سه‌ردانه‌كاندا ئه‌وه راگه‌یه‌نراوه كه له ساڵی ٢٠٢١دا بۆ دیداری بنه‌ماڵه‌كان ٧١ جار داواكاری پێشكه‌ش كراوه و بۆ پارێزه‌رانیش ٢٠٢ داواكاری و سه‌ردان كراوه، به‌ڵام دیسانیش رێگه به دیدار نه‌دراوه و ئه‌و بابه‌تانه خراونه‌ته‌ڕوو : "زۆر جار سه‌ردانی دادگای جێبه‌جێكردنی سزای بورسا، وه‌زاره‌تی داد، لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مان و دادگای ده‌ستووری هه‌میشه‌یی دراوه، به‌ڵام له‌و سه‌ردانانه‌ش یچ ئه‌نجامێكیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه".
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا مافی نه‌بوونی زانیاری و هه‌واڵ له باره‌یانه‌وه وه‌ك "بێ په‌یوه‌ندی" پێناسهركراوه و ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌وه‌ش له هه‌لومه‌رجی دژوار‌دا به‌رده‌وامه. له سه‌ردانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه ئه‌و میكانیزمانه كه په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ن هه‌موویان ئاسته‌نگ كراون و ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی ئه‌شكه‌نجه و پێشێلكردنی مافه‌كانه به شێوه‌یه‌كی دژوار.
١١ ساڵ ٥ دیدار
له سه‌ردانه‌كه‌دا ئه‌وه راگه‌یه‌نراوه كه له ١١ ساڵی رابردوودا ته‌نیا له ساڵی ٢٠١٩دا پێنج دیداری پارێزه‌ران ئه‌نجامدراون و ئه‌و دیدارانه‌ش له نێوان ٤ مانگدا كراون و له ٧ی ئابی ٢٠١٩ه‌وه تائێستا رێگه به دیداری پارێزه‌ران نه‌دراوه و له ٣ی ئاداری ٢٠٢٠ تا ئێستا رێگه به دیداری بنه‌ماڵه‌كان نه‌دراوه.
له به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه داواكاریی و سه‌ردانه‌كان له نێوان ٣٠ی ئاداری ٢٠٢١ و ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢١ له‌لایه‌ن دادگای جێبه‌جێ كردنی سزای بورساوه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ره‌تكراونه‌ته‌وه و به شێوه‌یه‌كی نایاسایی سزای دیسپلین و سزای قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران سه‌پێنراوه.
له سه‌ردانه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه درێژه‌دان به سیستمی گۆشه‌گیر قورسكراو، چه‌نده به‌رپرسیارێتیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بێت، ئه‌وه‌نده‌ش به‌رپرسیارێتی لایه‌نه په‌یوه‌دیداره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك سی پی تیه، هه‌ربۆیه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ كۆمیته‌كه سه‌ردان بكات و دۆخی ئه‌وێ پشتڕاست بكاته‌وه و كۆتایی به‌و دۆخی بێ هه‌واڵییه بهێنێت.
داواكاری به‌په‌له
پارێزه‌ران له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان داواكارییه‌كانی خۆیان به‌م جۆره ریز كردووه:
"*ده‌ستبه‌جێ پێویسته كۆمیتهكهتان سه‌ردان دورگه‌ی ئیمراڵی بكات،
*ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت سه‌ردانی پارێزه‌ران ئه‌نجام بدرێت و ئه‌وه‌ی بكرێت حاڵه‌تێكی به‌رده‌وام،
*ده‌بێت دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵ و راسپارده‌كان سازبكرێت و ئه‌وه بگۆڕدرین بۆ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و كۆتایی به سزای دیسپلینی نایاسایی بهێنرێت،
*هاوته‌ریب و هاوشان له‌گه‌ڵ مافی دیدار پێویسته مافی ته‌له‌فونیش به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ده‌سته‌به‌ر بێت،
*ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئامێره‌كانی گه‌یاندن وه‌ك نامه و فاكسیش ده‌بێت هه‌ڵبگیرێن،
*مامه‌ڵه‌ی نایاسایی له باره‌ی رۆژنامه، گۆڤار و كتێبیش ده‌بێت كۆتاییان پێبهێنرێت
*رێكار و پرۆسه‌ی نه‌هێشتنی هه‌لومه‌رجی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو ده‌بێت كارا بكرێن".
هـ . ب