پارێزەر شاهان: بە ڕێگریکردن لە مافە تەندروستییەکان زیندانیان دەکوژن!
پارێزەر یونس ئەمرە شاهان ڕایگەیاند، مافی دەستڕاگەیشتنی زیندانیان بە چارەسەری و تەندروستی، بە شێوەیەکی سیاسی ڕاگیراوە و ڕاشیگەیاند: "ئەو رێگری و ئاستەنگییانە دەبنە هۆی مردن".
پارێزەر یونس ئەمرە شاهان ڕایگەیاند، مافی دەستڕاگەیشتنی زیندانیان بە چارەسەری و تەندروستی، بە شێوەیەکی سیاسی ڕاگیراوە و ڕاشیگەیاند: "ئەو رێگری و ئاستەنگییانە دەبنە هۆی مردن".
پارێزەر یونس ئەمرە شاهان ئەندامی کۆمەڵەی مافناسانی ئازادیخواز سەبارەت بە زیادبوونی مردن لە زیندانەکان دا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
پارێزەر شاهان باسی لە ڕاپۆرتەکانی دەزگای پزیشکیی داد (ئاتەکە / ATK) و وتی: "پزیشکەکانی ئاتەکە سوێندی هیپوکراتیک (بوقراتی) دەخۆن، بەڵام بەداخەوە بەپێی هەلومەرجی سیاسی هەڵسوکەوت دەکەن. ئەوان دەزانن، ئەگەر دایک و باوکیان هەبێت ناتوانن لە زینداندا لە ژێر ئەو دۆخە تەندروستییانەدا بمێننەوە، بەڵام بەپێی داواکارییە سیاسییەکان ناچارن ئەو ڕاپۆرتانە بڵاوبکەنەوە".
پارێزەر شاهان ئاماژەی بەوەدا، ڕێگریکردن لە مافی گەیشتن بە تەندروستی دەرئەنجامی زۆری جدیی لێدەکەوێتەوە و و وتی: "ئاشکرایە پێشێلکاریی مافی تەندروستی هەیە. لە چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ کەسانی جیاواز لە زیندانە جیاوازەکاندا هەموویان باس لە پێشێڵکردنی مافی تەندروستی دەکەن. سەردانی زیندانی بۆلڤادینی ئافیۆنمان کرد. هەفتەی ڕابردوو ڕۆژی هەینی لە قاوشێکدا ١٤ زیندانیی نەخۆش چووبوون بۆ سەردانی پزیشک، کە کەسانێکیان لە ناودا بوو، کە نەخۆشیی قورس و درێژخایەنیان هەبوو، لەلایەن پزیشکەوە دەرمانیان بۆ نووسراوە، بەڵام دوای ٥ ڕۆژ، کاتێک سەردانمان کردنەوە، هێشتا هیچ دەرمانێکیان پێ نەدرابوو و بەم شێوەیە مردن ڕوو دەدات. جەستە و فیزیۆلۆجی هەندێک کەس ناتوانێت بەرگەی هەندێک نەخۆشی بگرێت. ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دەتوانن بەهۆی هاڵامەت و ئەنفلۆنزایەکی بچووکەوە گیان لە دەست بدەن".
"ئەوەی لە زینداندا ڕوودەدات لە گەل دەشاردرێتەوە"
پارێزەر شاهان وتیشی: "چەند زیندان بە ڕادەیەک، کە بۆ ژیان نابن زۆر کۆنن، لە هەندێک زینداندا لە ناو قاوشی زیندانییەکان دا مشک زۆر زۆرە" و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی:
"وەک لە راگەیاندنەکاندا باس دەکرێت، تورکیا زیندانێکی کراوەیە. ئێستا ئیدی ئێوە بیر لە بارودۆخی زیندانە داخراوەکان بکەنەوە. زیندانییەکی ئاسایی لە دوای ئەوەى سزای زیندانیی بۆ دەرکرا دەبێت لە ژینگەیەک دا بمێنێتەوە، کە بەپێی کەرامەت و شکۆی مرۆڤ بێت. ئەگەر دەوڵەت سزایەکی لەو شێوەیە بسەپێنێت، ئەوا دەبێت ئەو مەرجانە دابین بکات، بەڵام پێشێلکردنی مافەکان سەرهەڵدەدات وەک نەبوونی تەندروستی و ژوور و سویتی گونجاو و خزمەتگوزاری وەرزشی و هتد".
پارێزەر یونس ئەمرە شاهان ڕایگەیاند، مردن و گیان لە دەستدان و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە زیندانەکاندا لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەوە ناکرێنە ڕۆژەڤ و ئەجێندا و ئەوەی وەک "سیاسەتی دوژمن" وەسفکرد و لە بەردەوامیی قسەکانیدا وتی، "پاسەوانەکان ئەو دۆخەیان قبوڵ کردووە و وەک دوژمن سەیری ئەوانەى بەرامبەری خۆیان دەکەن. حکومەت ئەوە ناکاتە ڕۆژەڤ و بەرنامە. لەبەر ئەوەی میدیاکانیش بەڕێوەدەبات و کۆنترۆڵی کردوون گەل ئاگاداری ئەو کارانە نین. تەنانەت ئەگەر گروپێکی بچووکیش هەبوایە، کە دەنگ بە دەسەڵات بدەن، ئەوا لە ڕووی ویژدانەوە ئاسوودە نەدەبوون، بەڵام خەڵکێکی زۆر ناتوانن ئەو پێشلکارییانەى مافەکان ببینن، کە ڕوودەدەن".
ژ.ت