پارێزەر ئەبرو تیمتیک له سەر گۆڕەکەی یادی کرایەوه

پارێزەری شۆڕشگێڕ ئەبرو تیمتیک، کە چوار ساڵ لەمەوبەر لە ٢٣٨ هەمین ڕۆژی مانگرتنی دا ژیانی لەدەستدا، لەلایەن هاوڕێکانیەوە لەسەر گۆڕەکەی لە گەڕەکی گازی یادی کرایەوە.

ئەبرۆ تیمتیک بە بیر هێنرایەوە

پارێزەر ئەبرو تیمتیک کە بە داوای دادگاییکردنی دادپەروەرانە دەستی بە مانگرتنی تامردن کردبوو، لە ڕۆژی ٢٣٨هەمیندا ژیانی لەدەستدا، لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی گازی یادی کرایەوە. یادەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و پانکارتی "ئەبرو تیمتیک نەمرە" بەرز کرایەوە. پارێزەران گۆڕی تیمتیکیان بە گوڵ و جلی ڕەنگاو ڕەنگ ڕازاندەوە و ئەو ئاوازانەی کە ئەبرو کەیفی پێدەهات لە سەر گۆڕەکەی وتەوە.

ئەزگی ئۆناڵان، سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ (چەهەدە) لقی ئەستەنبوڵ بە نوێنەرایەتی پارێزەرانەوە بەیاننامەیەکی خوێندەوە و وتی: "٤ ساڵ لەمەوبەر کە تەرمی ئەبرومان لێرە لە پاڵ دایکی ناشت، کێشی ببووە ٣٨ کیلۆ. ئۆناڵان بە بیری هێنایەوە کە بەرخۆدانی ئەبرو و ئایتاچ بۆ دادگاییکردنی دادپەروەرانە لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە و دەست نیشانیکرد کە ٢ ملیۆن پارێزەر لە هەموو جیهانەوە بینیان کە چۆن بە ناڕەوا دادگایی کراون و لە دژی ئەم نادادپەروەرییە کاردانەوەیان نیشاندا.

ئۆناڵان لە میانەی قسەکانیدا وتی: "پێکەوە جارێکی تر لەگەڵ ئەبرو دەڵێین ئەو سزایانەی بەسەر ئەبرو تیمتیک و سەلچووک کۆزاگاچلی و بارکن تیمتیکدا هاتن، برینێکە قەد ساڕێژ نابێ و ئێمە لەگەڵ ئەو کەسانەداین کە بەرخۆدانیان کرد. داوا لە هەموو هاوڕیانمان دەکەین خاوەنداری لە هەڤاڵانی پارێزەرمان لە زیندانەکاندا بکەن."