پارێزەران بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد داواکاریان پێشکەش کرد
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٤ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نییە، داواکاریان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە بۆ بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٤ مانگە زانیاری لەبارەیەوە نییە، داواکاریان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ بینینی موەکیلەکەیان کە لەژێر هەلومەرجێکی گرانی گۆشەگیرییدا لە زیندانی ئاسایشی بڵندی جۆری F ی ئیمراڵی ڕاگیراوە و ٣٤ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نییە، داواکارییەکی نوێیان پێشکەشی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی سزا و جێبەجێکردنی ئیمراڵی کرد. داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە. ڕازیە ئۆزتورک و ئیبراهیم بیلمەز و عیمران ئەمەکچی و جەنگیز یوراکلی بەرزکرایەوە.
پارێزەران بۆ موەکیلەکانی دیکەشیان لە ئیمراڵی، عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش، بەهەمانشێوە داواکارییان کرد.
داواکاری چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانییەکەی دیکەی ئیمراڵی بە پاساوی "سزای دیسپلین" ئاستەنگ دەکرێت. دادگا ژمارەی دۆسیەکە دەربارەی سزای دیسپلین ئاشکرا ناکات.