پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد
پارێزەران بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەتن لەگەل عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد.
پارێزەران بە مەبەستی سەردانکردنی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەتن لەگەل عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەردانی بەرپرسانیان کرد.
هەر یەک لە نەورۆز ئویسال، فایق ئوگور ئەرۆل، جەنگیز یورەکلی و مازلوم دینچ پارێزەرانی عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.
رێزان ساریجا و نەورۆز ئۆیسال هەر یەک لە پارێزەرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ لە بەرواری نێوان ٢ی گوڵان و ٧ی ئابی ٢٠١٩دا ٥ جار لەگەڵ بریگرتەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو.
داواکاری گشتی بورسا لە بەروای ٢٣ی ئەیلولدا بە بیانووی ئەوەی نەخشەڕێگای ئۆجالان کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا ئامادەی کردبوو، نێردراوە بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، بۆ ماوەی ٦ مانگ سزای قەدەغەی چاوپێکەوتنی بەسەردا سەپاند.
ز.ش