پارێزەران بە مەبەستی رۆیشتن بۆ ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ماوەی ٤٠ مانگە هیچ هەواڵێکی بەردەست نییە، داواکاری نوێیان پێشکەش کرد.

پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە داواکاری ئەنجامدانی دیدار سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمراڵییان کرد. سەرلێدانەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، جەنگیز یورەکلی و عەمران ئەمەکچییەوە ئەنجامدرا.

پارێزەران بۆ دیدار لە گەڵ زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش داواکارییان پێشکەش کرد.

هـ. ب