پارێزەران بەمەبەستی سەردانکردنی ئیمراڵی جارێکی دیکە داواکارییان پێشکەش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیداری موەکیلەکەیان و سێ زیندانی دیکە لە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەمەبەستی دیداری موەکیلەکەیان و سێ زیندانی دیکە لە ئیمراڵی داواکارییان پێشکەش کرد.
داواکارییەکە لەلایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلییەوە خرایەڕوو.
پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری بورسا و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای جێبەجێکردنی سزای ئیمراڵییانکرد و رایانگەیاند کە ئەوان داوایان کردووە چاویان ەب موەکیلەکانیان واتە عەبدوڵا ئۆجالان، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بکەوێت.
پەیوەندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دەرەوە بە تەواوەتی پچڕاوە. وەڵامی داواکارییەکان بۆ دیدار نادرێنەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگێک سزای دیسپلین وەک پاساوی رێگری لە دیدارەکان بە پارێزەران رادەگەیەندرێت.
بە گوێرەی دوایی راپۆرتی نوسینگەی یاسایی سەدە کە ١٧ی کانونی دووەم بڵاوکرایەوە:
-لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ەوە تەنیا لە نێوان ئایار- ئابی ٢٠١٩دا پێنج جار دیداری پارێزەران ئەنجامدراوە، دوایین دیدار لە ٧ی ئابی ٢٠١٩دا بووە.
-لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پێنج جار دیداری بنەماڵەکان ئەنجامدراوە.
-دوایین دیداری لەگەڵ براکەی لە ٣ی ئابی ٢٠٢٠دابوو.
-لە یەکەم رۆژەوە (١٥ی شوباتی ١٩٩٩) تا ئێستا دوو جار (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ و ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١) بە تەلەفون رێگە دراوە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئەنجام بدات.
-دوایین پەیوەندی تەلەفونی لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١دا پاش ماوەیەکی کەم پچڕێندرا و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە.
هـ . ب