پارێزەرانی ئەوروپی: پێویستە دەستبەجێ سی پی تی بچێتە ئیمرالی

ئەو پارێزەرانەی کە داوایان لە وەزارەتی داد کردبوو لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، ڕایانگەیاند کە پێویستە سی پی تی دەستبەجێ بچێتە ئیمرالیە و دەڵێن: "ئەو کردەوانەی لە ئیمڕالی ئەنجام دەدرێن ئەشکەنجەیە".

٣٥٠ پارێزەر لە ٢٢ وڵاتی ئەوروپیەوە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی كورد، داوایان ئاراستەی وەزارەتی داد كرد. کۆمەڵەی پارێزەرانی ئەوروپا بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسی و مافی مرۆڤی جیهانی (ELDH) لە ڕێگەی زومەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا. لە كۆبوونەوەكەدا ڕێگریكردن لە چاوپێکەوتنی پارێزەران لەگەڵ ڕێبەری گەلی كورد عەبدوڵلا ئۆجالان تاوتوێ كرا و جارێكی دیكە داواكاری چاوپێکەوتن دووبارە كرایەوە.

کۆبوونەوەکە لەلایەن پارێزەر سەرین ئویسالەوە بەڕێوەچوو.

'پێویستە بو زوترین کات کۆتایی بە پێشێلکاریەکان بهێنرێت'

باربارا سپینێلی هاوسەرۆکی ELHD و پارێزەر، ڕایگەیاند کە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانەوە ئەم داواکارییەیان تۆمارکردووە و وتی: "پێویستە دەستبەجێ ئەم پێشێلکارییە کۆتایی پێبێت. ئەندامانی ELHD و دامەزراوە ئەندامەکانیش بەشدارییان لەم هەنگاوەدا کرد. نایاسایی بوونی سیاسەتی گۆشەگیری لە هەموو لایەکەوە پێویستە بەرز بکرێتەوە و پێویستە هەموو ڕێکخراوە پیشەییەکانیش داوای ئەوە بکەن، ئێمە بەم داواکارییە بەبیری تورکیامان هێنایەوە کە پێویستە بەرپرسیاری جێبەجێ بکات، ئێمە چاوەڕێی وەڵامی وەزیر دەکەین، هاوکارەکانمان لە چوار لای جیهانەوە واژۆیان کردووە. داواکاری ئێمە ئەمەیە: پێویستە ڕێگە بە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییەکانی دیکەی دوورگەی ئیمرالیە بدرێت دەستبەجێ چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت."

دواترتۆماس شمیت سکرتێری گشتی ELHD  وتی کە چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی داد دەکەن و ئەو نامەیە دەخوێننەوە کە ناردوویانە.

ناتوانرێت پەیوەندی دروست بکرێت'

رازیە ئوزتورك، یەكێك لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی ئەسرین رایگەیاند: "ماوەی ١٨ مانگە هیچ هەواڵێكمان لە موکلەكەمان نەبیستووە، نادڵنیایی زۆر هەیە سەبارەت بە مەترسی بۆ سەر ژیانی موەکیلەکەمان، لە رووی ئەشكەنجەوە قسە لەسەر مەترسییەكە دەکەین، چونكە، ئەم دۆخە خودی ئەشکەنجەیە، ئەشکەنجەدانەکان پەیوەست بە مەرجەکانی ئێعدام و دەستبەسەرکردن بەردەوامە، ئێمە ناتوانین لەگەڵ موکلەکانمان یان خێزانەکانیان کۆببینەوە، قەدەغەکردنی نووسین بەردەوامە، هیچ پەیوەندییەک دروست نەکراوە، لە ساڵی ٢٠١٩دا ٥ جار لە دۆخی نائاساییدا چاوپێکەوتنمان کرد و دواتر ٢١٥ جار داوامان پێشکەش کرد بەڵام وڵامی یەک داواکاریش نەدرایەوە.

ئۆزتورك باسی لەوەشكرد، سوپاسگوزاری هاوكارە ئەوروپییەكانیانن بۆ پاڵپشتیەكانیان و گوتیشی: "پێویستە كاری زیاتر لە دژی ئەم سیستمە گۆشەگیرییە بكرێت بۆ ئەوەی سیستمی گۆشەگیری زیاتر دیار بێت، بۆیە کاری زۆرمان لە پێشە.

"سی پی تی دەبێت دەستبەجێ بچێتە ئیمڕالی"

بێرینیس بۆیلۆ بەناوی پارێزەرانی دیموکراتی ئەوروپا (AED) و پارێزەرانی کۆماری ئەمریکی (EDL) قسەی کرد. بۆیهلۆ ڕایگەیاند کە بەهۆی گۆشەگیریەکەیانەوە نیگەرانن و وتی: "هەر بۆیە دەبێت دەستبەجێ سی پی تی بچێتە ئیمرالی. ئێمە وەک ڕێکخراوێک پێشتر هەندێک هەوڵمان داوە، دەمانەوێت سی پی تی دەستبەجێ بچێتە ئیمرالیە، لێکۆڵینەوە لەوێ ئەنجام بدات ". لە تورکیا دۆخی مافی مرۆڤ ئێمە نیگەران دەکات، هەم مافی پارێزەر و هەم مافی زیندانیان لە ئیمرالی پێشێل دەکرێت، بۆیە بەڵێن دەدەین کە لەگەڵ هاوتاکانمان لە تورکیادا دەبین و دەچینە تورکیا. زیاتر لە دوو هەزار پارێزەران هاتوون داوا دەکەن چاویان بە ئۆجالان بکەوێت. دەبێت ئەم ژمارەیە زیاد بکرێت، بۆ ئەوەی پێشێلکارییە مەترسیدارەکانی ئیمرالی کۆتایی پێبێت. دەبێت داواکارییەکانمان بە دەنگێکی بەرزتر و بەهێزتر دەرببڕین."

"بارێکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی دامەزراوە یاساییەکان"

سەرۆكی سەندیكای پارێزەرانی ئامەد، ناهیت ئەرەن، ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی فەرمانگەی یاسایی ئەسرین لەگەڵیان کۆبونەوە، داواكارییان پێشکەش بە وەزارەتی داد كرد و راشیگەیاند، داواكارییە سەرەكییەكانیان بریتییە لە چەسپاندنی مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤ. ئەرەن باسی لەوەشكرد، كە پرسیاریان لە وەزارەتی داد كردووە بۆچی ڕێگە نادەن پارێزەران چاویان بە موکلەكانیان بكەوێت و وتی: " ئێمە ویستمان بچینە ئیمرالیە. بەڵام هیچ وەڵام و لێدوانێك نەبوو، وەك ڕێكخراوێكی یاسایی بڕیارماندا پشتگیری ئەم كارە بكەین. لەڕووی پاراستنی مافی مرۆڤ و یاساوە، بارگرانییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی پارێزەری تورکیا."

ئەشکەنجە

فابیۆ مارسێلوش ڕایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە وەک گروپێک بەدواداچوون بۆ دۆخی ئیمرالیە دەکەن و وتی هۆکاری ئەو نایاساییانە کێشەی سیاسییە و گوتی: دەبینین دۆخی تورکیا بەرەو خراپتر دەڕوات و شتێک نییە بەناوی دەوڵەتی یاسا، نیگەرانییەکان لە زیادبووندان، دۆخی ئۆجالان زۆر بە ڕوونی دۆخی یاسایی تورکیا نیشان دەدات، ڕێگریکردن لە کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران و خێزان، ئەشکەنجەدانە "

هزری ئۆجالان

مارسێلی ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە تورکیا چارەسەرێکی سیاسی بۆ دۆخی ئۆجالان بدۆزێتەوە و وتی: "ئەم چارەسەرە دەبێت لە چوارچێوەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیدا بێت. کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک پێگەیەکی نوێیە لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا. ئۆجالان لە هەلومەرجێکی سەختدا زیندانی کراوە، لەزیندان  چەندین کتێبی بەنرخی لە بواری مافی ژنان و کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراسی و مێژووی کورد نووسیوە، ئازادکردنی زۆر گرنگە نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ جیهانیش، بۆیە بیرۆکەکانی ئۆجەلان تەنیا بۆ کورد نین، دەتوانن بۆ ئاشتی جیهانی سوودی زۆری لێوەربگیرێت.

'ئۆجالان ئازاد دەبێت'

دێکلان ئۆوێنز سەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی سۆسیالیستی هەڵدەن رایگەیاند، وەک پێکهاتەیەک پشتگیری لە هەوڵەکان دەکات بۆ ئازادکردنی ئۆجالان و گوتی: "هەمیشە پشتگیری هاوپیشە کوردەکانمان دەکەین. ئۆجالان ئازاد دەکرێت و بیرۆکەکانی هەمیشە ئیلهامبەخش دەبن بۆ شۆڕشگێڕانی جیهان، وەک ئەوەی لە رۆژئاوا روویدا.

ئومێد بویوکداغ، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخیش رایگەیاند، ئەو وتارانەی کە پێشکەش کراون نیشان دەدەن بۆچی هەموو جیهان نیگەرانە لە پرسی گۆشەگیری.

بونیامین شەکەر، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادیش ڕایگەیاند، پرسی گۆشەگیری تەنها پەیوەندی بە گەلی کوردستانەوە نییە، بۆیە بەشێکە لە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتی و وتی: "هەڵوێستی سی پی تی، پشت بە هۆکارە سیاسییەکان دەبەستێت."

ف.ق