پەرلەمانتارانی عێراق: پێویستە لێپێچینەوە لە داگیرکاری تورک بکرێت

٢٥ ئەندامی پەرلەمانی عێراق داوایان کرد پەیوەست بە داگیرکاری تورک لێپرسینەوە دەستپێبکات.

٢٥ پەرلەمانتاری عێراق بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هەبوونی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق داواکارییەکیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد کە سێ خاڵی لەخۆ گرتووە.

خاڵی یەکەم تایبەتە بە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و راوێکارەکانی. لە خاڵی دووەمیشدا داواکراوە لێکۆڵینەوە بکرێت لەبارەی هێزەکانی تورکیا لە موسڵ و هەرێمی کوردستان.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە ٥ بارەگا و ٣٥ خاڵی سەربازی سوپای تورک لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان کراوە.

خاڵی دیکەی نوسراوی پەرلەمانتارەکان تایبەتە بەو هێرشەی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر هەولێر، کە باس لە هەبوونی موساد دەکات و لەسەر ئەو بابەتە داوای لێکۆڵینەوە کراوە.

جێی باسە ئەمڕۆ لە ناوچەی برادۆست سوپای تورک چووەتە ناو ٤ گوند و هەڕەشەی لە گوندنشینان کردووە و ئەوەش پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە.

هـ . ب