ڕێپێوانانی ئازادی بەڕێزەوە یادی شێخ سەعیدیان کردەوە

لە درێژەی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی کە شار بە شار بەردەوامە، ڕێز لە یادی شێخ سەعید گیرا و پەیامی "بەرخۆدان هەتا ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان" ڕاگەیاندرا.

لقی قەرسی"رێپێوانی مەزنی ئازادیی" کە بەمەبەستی مسۆگەر کردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد دەستیپێکرد، لە شەشەمین ڕۆژیدا بەرێوە دەچێت. بەرەبەیانی ڕێپێوانان لە ناوچەی کۆپێ شاری موشەوە بەڕێکەوتن و بەرەو شارۆچکەی خانۆس سەر بە ئەرزڕوم ڕۆیشتن. دایکان لە دەروازەی شار بەخێرهاتنی ڕێپێوانانیان کرد. شێخ سەعید، یەکێک لە ڕێبەرانی کورد، بە ڕێپێوانێک لە ناوەندی شار یادی بەرز ڕاگیرا.

" حکومەت دەستی بە خوێن سوورە"

زەینەب ئۆدونجۆ پەرلەمانتاری دەم پارتی کە لە گۆڕەپانی شار قسەی کرد وتی: "لە هەر شوێنێک بچین بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیمان لێدەکرێت. ئەمڕۆ ساڵیادی بوومەلەرزەکەیە. بوومەلەرزە کارەساتێکی سروشتییە، بەڵام ئەو داروپەردووانەی کە حکومەت دروستی دەکات شتێکی باش و گونجاو نیین. دەستی حکومەت بە خوێنەوە سوورە.

مەحمود تانیش، ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیمۆکراتیک وتی: "شێخ سەعید ڕاپەڕی، چونکە زمان و کولتووری ئێمەیان قەدەغە کردبوو. شێخ سەعید جیاوازی لە نێوان گەلاندا نەدەکرد و لەگەڵ هەموو گەلانی پێکەوە سەیر دەکرد. بەڵام ئەم ڕاپەڕینە سەرکەوتوو نەبوو. ئەو کەسانە شەرمەزار دەکەین کە خیانەتیان لێکرد. ئۆجەلان ڕێبەری گەورەی گەلەکەمانە  ٢٥ ساڵە لە گۆشەگیریدا دەژی. هەروەها خیانەتیان لە ئۆجەلان کرد و بە دیلیان گرت. نابێت لەو ڕێگایە لابدەین کە شێخ سید و قازی محەممەد و ئۆجالان پەیڕەویان کردووە. ئێمە کوردین، زێدی خۆمان لێرەیە. وە ناوی کوردستانە".

دوابەدوای وتارەکە دروشمی "بژی بەرخۆدانی ئیمرالی" بەرزکرایەوە و ڕێپێوانوانان و شاندی یاوەرییان بەرەو بارەگای دەم پارتی ڕۆیشتن.

ڕێپێوانوانان بەرەو ناوچەی گمگم (وارتۆ) شاری موش بەڕێکەوتن.