ڕێپێوانانی ئازادی: دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت!

ڕێپێوانانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادیی" گەیشتنە ئەلباک و سەردانی کاسبکارانی شارۆچکه کەیان کرد. لە سەردانەکەدا پەیامی "دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت"بڵاو کرایەوە.

ڕێپێوانانی 'رێپێوانی گەورەی ئازادیی'، که بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، بەرەو شارۆچکەی پایزاڤای وان و لەوێوه چوونه ئەلباک. هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر و پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان و زۆرێک لە نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان بە چەپڵە و دروشم لە بەردەم بارەگای دەم پارتی لە شاری ئەلباخێ پێشوازییان لێکرا .

'کوردستان ئازاد دەکەین'

پەرلەمانتاری وان مەحموود دوندار سڵاوی لە ڕێپێوانانی ئازادی کرد و وتی "ئەو ڕێپێوانە ئازادییەی دەستمان پێکردووە کوردستان ئازاد دەکات. ئەمڕۆ گەلی وان لە دژی فاشیزم پشتیوانیان لێکردین. لە پایزاڤا بە شکۆمەندییەوە پێشوازیمان لێکرا". هەموو دەزانین تا گەلەکەمان لەگەڵمان بێت، بە ئامانجەکانمان دەگەین، گەلەکەمان دەزانن سەد ساڵە ستەم و زوڵم لەسەر ئەم خاکە هەیە، ئێمەش وەک گەلانی تر دژی دەوەستینەوە. ئێمە وەک گەلی کورد دەمانەوێت بە ئازادی لەسەر خاکی خۆمان، بە زمان و کولتووری خۆمان بژین، گەلی کورد ٤٠ ساڵە بەرخۆدان دەکات، ئیتر دەبێت ڕۆڵەکانی گەلی کورد و گەلی تورکیا نەکوژرێن، ئەم ڕێپێوانە تەنها بۆ گەلی کورد نییە، بۆ ئازادیی هەموو گەلانە، پشتیوانی ئەم ڕێپێوانە بکەن، با تا کۆتایی بەردەوام بین لەم ڕێپێوانە، ئاشتی لەم خاکە نایەتە دی تا گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان نەشکێندرێت، "بەڕێز ئۆجالان نێردراوی ئاشتییە، هەر بۆیە دەبێت دەرگای ئیمرالی بشکێندرێت".

پەیامی 'سەرهەڵدان'

هاوسەرۆکی شارەوانی وان نەسلیهان شەدال سوپاسی گەلی ئەلباکی کرد بۆ پێشوازی گەرمیان. نەسلیهان شەدال ڕایگەیاند، ئاژاوەگێڕان هەمیشە کوشتن و کۆمەڵکوژیی و ئەشکەنجەدانیان وەک پلانێک لە مێژووی خۆیاندا نیشانداوە و وتی: "هەموو شتێک کە دەکەوێتە سەر ملی کوردان سەرهەڵدانە". لایەنی بەرامبەری چارەسەری کێشەی کورد بەڕێز ئۆجالانە. تا لە گەڵی چاوپێکەوتن ئەنجام نەدرێت، تا گۆشەگیری کۆتایی پێ نەهێندرێت، ئاشتی بەدی نایەت.

چوونە سەردانی بازاڕییەکان

دوابەدوای ڕاگەیاندنەکە، کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی وان و ئەلباک و ڕێپێوانانی ئازادی پێکەوە سەردانی دوکانەکانیان کرد و زانیارییان لەسەر "رێپێوانی گەورەی ئازادی" بۆ گەل باسکرد.