ڕێپێوانکەرانی ئەنتەرناسیۆنالیست: تێکۆشانی گەلی کورد، تێکۆشانی ئێمەیە

ڕێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری بازلەوە تا ستراسبۆرگ دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی چوارەمدا لە سیلستات بەردەوام بوو.

ڕێپێوانی درێژی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ١١ ی شوبات لە شاری بازلی سویسرا بە بەشداری ٢٠٠ ئەنتەرناسیۆنالیست لە ١٣ وڵاتەوە دەستی پێ کرد. ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە شاری بازل و سانت لویس و مۆڵهاوس و کۆلمار ڕێپێوانیان کرد و لە ڕۆژی چوارەمدا گەیشتنە سیلستات.

ڕایانگەیاند تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەن. 

ڕێپێوانکەران لەبەردەم شارەوانی سیلستات گردبوونەوەیان ئەنجامدا و کۆنفرانسی چاپەمەنیان بەست. تێیدا تیشکخرایە سەر ڕۆڵی هێزە پیلانگێرەکان لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی کە ٢٥ ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە و قۆناغی مێژوویی پیلانگێڕییەکە نرخاندنی بۆ کرا.

هەروەها دووپاتکرایەوە دەوڵەتی تورک بە قڕکردن و داگیرکاری وەڵامی بانگەوازی چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کوردی داوەتەوە و گوترا: "تێکۆشانی گەلی کورد، تێکۆشانی ئێمەیە".

لقی ڕێپێوانەکە لە ڕۆژەکەدا لە ستراسبۆرگ دەمێنێتەوە. لە ١٥ ی شوباتدا ڕێپێوانکەرانی لقی پاریس و مانهایمی ڕێپێوانی درێژ یەک دەگرن و ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام دەدەن.

ئەنتەرناسیۆنالیستەکان بانگەوازیان کرد بۆ چالاکییەکەی کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی دافینی کۆنسەی ئەوروپا.