ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: لە گەڤەر درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە

ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ناوچەی گەڤەر بەردەوامە. لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" بەرزکرایەوە.

قۆڵی وانی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە جولەمێرگە. شاندەکەی هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و ڕێکخراوە جڤاکییەکان پاش ناوچەی شەمزینان گەیشتنە ناوچەی گەڤەر.

ڕێپێوانکەران لەلایەن جەماوەرەوە پێشوازیان لێ کرا و لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا درووشمی بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نا بۆ گۆشەگیری، ئاشتی هەر ئێستە" و "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" بەرزکرانەوە.

پەرلەمانتاری شەرناخی دەم پارتی، زەکی ئەرمەز گوتی: "ئێمە پێداگرین، بە ڕێپێوانەکەمان گۆشەگیری ئیمراڵی دەشکێنین".

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، گوتی: "گەڤەر هەردەم خاوەنداری لە پارت و ڕێبەرێتی خۆی کردووە، ئەمڕۆش خاوەنداری دەکات. هێزە ئیمپریالیستەکان لە ٤ پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین مردن و کۆمەڵکوژی و تاڵان بە ڕەوا دەبینن. دەیانەوێت پرسی کورد و گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان لەبیری گەلان ببنەوە".

"پرسەکە بە موخاتەب چارەسەر دەبێت، موخاتەب عەبدوڵا ئۆجالانە"

بایندەر گوتی: "تا گۆشەگیری ئیمراڵی نەشکێت و بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەبێت ئەم شەڕە هەردەم بەردەوام دەبێت. پرسی کورد بە موخاتەبەکانی چارەسەر دەبێت. موخاتەبەکەشی بەڕێز ئۆجالانە. بێجگە لەو کەسی تر نییە. ئەویش دوور نیە، لە ئیمراڵیە، دەرگاکانی ئیمراڵی بکەنەوە".

لەکاتی وتەکاندا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.

پاشان کاندیدانی  دەم پارتی قسەیان کرد و ئاماژەی بەوە کرد، هەموو گەلان گەلان لە گۆشەگیریدان، پێویستە هەمووان بەشداری بکەن.

هاوسەرۆکانی گەڤەری دەم پارتی، ئەرجان شەومەز و فیلیز سایگی سڵاویان لە ڕێپێوانکەران کرد.

دایکی ئاشتی گەڤەر گوڵبایز میهچی ڕایگەیاند پێویستە دژی گۆشەگیری توند هەمووان دەنگ هەڵبڕن.