ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" لە لەندەن

تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە لەندەن بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" دەستیان بە ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژە کرد.

بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییە ناڕەزایەتیەکان بەردەوامە. بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی بەریتانیا (تەجەشە) لە باکوری لەندەن ڕێپێوانێکی ٣ ڕۆژە دەستی پێ کرد.

لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و داخوازی ئازادی بەرزکرایەوە. چالاکییەکە بە هەلهەلەی بەرخۆدان دەستی پێ کرد و درووشمی "ئازادی کوردستان" و "بمرێت هێزە پیلانگێڕەکان" و "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "گەنجانی فیدایی ئاپۆن" بەرزکرایەوە.

ڕێپێوانەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ئەنجامدرا.

لەلایەن دانیشتووانەوە پێشوازیەکی گەرم لە ڕێپێوانەکە کرا، بڵاوکراوەکان دابەشکران و سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکان نیشانەی سەرکەوتنیان بەرزکردەوە.

لەگەڵ ڕێپێوانی درێژ، کۆمەڵەیەک لە مەجلیسی گەلی کورد دەستیان بە مانگرتن لە خواردنی ٣ ڕۆژە کرد. چالاکوانانی مانگرتوو لە خواردن بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. بەدەم چڕینی سترانەوە، ژنان هەڵپەڕکێیان کرد، بە گوتنەوەی درووشم چالاکییەکەیان ڕەنگڕێژ کرد.

ڕۆژی یەکەمی ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی تەلەگراف کۆتایی دێت.

ڕێپێوانی درێژی گەنجان لە ١٨ ی شوبات لەبەردەم ناوەندی جڤاکی داڵستۆن کۆتایی دێت، هەمان ڕۆژ لەلایەن مەجلیسی گەلی کوردەوە، ڕێپێوان و گردبوونەوە ڕێکدەخرێت.