ڕێپێوانی ئازادی گەیشتە ١٢ هەمین ڕۆژ
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڤیلەنوڤە سانت جۆرجی پاریس بەردەوام بوو.
ڕێپێوان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ لە گەڕەکی ڤیلەنوڤە سانت جۆرجی پاریس بەردەوام بوو.
ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ١٢ هەمین ڕۆژدا لە گەڕەکی ڤیلەنوڤە سانت جۆرجی پاریس بەردەوام بوو.
بە درێژایی ڕێپێوانەکە هەزاران بڵاوکراوە دابەشکران بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلی دەوروبەر، دۆسیەکان پەیوەست بە گۆشەگیری ڕادەستی دامەزراوە و ڕێکخراوەکان کران.
گرووپی ڕێپێوانەکە کە پێکهاتبوو لە ٢٥ کەس بەدرێژایی ڕێپێوانەکە سترانیان چڕی، دۆستانی کورد بەردەوام درووشمیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی داستانئامێزی گەریلا لە زاپ بەرزکرایەوە.
لە ڕێپێوانەکەدا چالاکوان یەعقوب چەلیک، ئاماژەی بەوە کرد ئەم ڕێپێوانە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و بۆ ئێمە کۆتاییە، سڵاوی لە بەرخۆدانی زیندان و تێکۆشانی گەریلا لە تونێلەکان کرد.
ئەو کارتانەی لە ڕێپێوانەکە کۆکرانەوە، نێردران بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی.
سبەی ڕێپێوانەکە لە ڕۆژی ١٣ هەمدا، لە بۆبگینی لە باکوری پاریس ئەنجام دەدرێت و کۆنسێرتی مۆسیقی ئەنجام دەدرێت.