"ڕێپێوانی ئازادی" لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ بەردەوامە
"ڕێپێوانی ئازادی"ی ٢٥ کەسی لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ لە گەڕەکی ڤیلیە لا بێلی پاریس لە ڕۆژی ١٦ هەمدا بەردەوامە.
"ڕێپێوانی ئازادی"ی ٢٥ کەسی لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ لە گەڕەکی ڤیلیە لا بێلی پاریس لە ڕۆژی ١٦ هەمدا بەردەوامە.
"ڕێپێوانی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەڕەکی ڤیلیە لا بێلی پاریس لە ڕۆژی ١٦ هەمدا بەردەوامە. چالاکوانان ڕایانگەیاند، تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو ئەرکێکی سەر شانیان ئەنجام دەدەن و تێدەکۆشن.
چالاکوانان بانگەوازیان لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد بەشداربن لە گردبوونەوەی ١٧ ی شوبات لە کۆڵن و ڕێپێوانەکەی سبەی لە گارگەس لەس گۆنسەس.
هەروەها دەربارەی گۆشەگیری توندی سر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکراوەکان بەسەر کەسانی دەوروبەردا دابەشکرا.
لەو ڕاگەیاندراوەی بە زمانی فەرەنسی خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە کرا دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەڕێگەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە گەلی کورد لە جیهان داببڕێت، هەروەها ڕاگەیاندرا بێدەنگی سی پی تی ڕێخۆشکەرە بۆ کارەکانی دەوڵەتی تورک، بانگەواز لە سی پی تی کرا بە ئەرکی خۆی هەستێت.
ڕێپێوانی ئازاد کە ٢٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لەبەردەم شوێنی شەهیدکردنی ساکینە جانسز و فیدان دۆگان و لەیلا شایلەمەز دەستی پێ کرد، لە ١٥ ی شوبات لەبەردەم بینای سی پی تی لە ستراسبۆرگ کۆتایی دێت.
ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ لە بە پیشاندانی شانۆیەکە کۆتایی دێت، سبەی لە گۆڕەپانی گارگەس لەس گۆنسەس لە باکوری پاریس دەست پێ دەکات.