"ڕێپێوانی ئازادی" لە سارسێل بەردەوامە

"ڕێپێوانی ئازادی"ی ٢٥ کەسی لە پاریسەوە تا ستراسبۆرگ لە سارسێل لە ڕۆژی ١٧ هەمیندا بەردەوامە.

"ڕێپێوانی ئازادی"ی ٢٥ی ڕۆژە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕۆژی ١٧ هەمیندا لە سارسێل بەردەوامە. ڕێپێوانی درێژی ٢٥ ڕۆژە بە ٢٥ کەس ئەنجام دەدرێت و نوێنەرایەتی ٢٥ هەمین ساڵیادی بەدیلگرتن دەکات.

ڕێپێوانکەران ئەمڕۆ لە نێوان گەڕەکی گارگەس لەس گۆنسەس و سارسێل لە پاریسی پایتەخت بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئێمە کێین؟ ئاپۆچیین" ڕێپێوانیان کرد.

ڕێپێوانکەران بۆ ئاگادارکردنەوەی کەسانی دەوروبەر برۆشۆریان دابەشکرد و لەگەڵ گەلدا گفتوگۆیان کرد.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەشکەنجە و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕیسوا کرا.

ڕێپێوانەکەی ئەمڕۆ لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی گەڕەکی سارسێل کۆتایی هات.

سبەی "ڕێپێوانی ئازادی" لە شاری ئامێنسی فەرەنسایە.