ڕێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە
ڕێپێوانی درێژی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی درێژی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان کە ١١ ی شوبات لە شاری بازلی سویسرا دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی سێیەمدا بەردەوامە.
ڕێپێوانی ڕۆژی یەکەم لە بازل دەستی پێ کرد، ڕۆژی دووەم لەبەردەم گارا سانت-لویسی فەرەنسا دەستی پێ کرد.
ئەنتەرناسیۆنالیستەکان جلی مۆر و زەردیان پۆشی کە بە فەرەنسی و ئەڵمانی و ئینگلیزی لەسەری نوسرابوو "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، بێ پسانەوە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.
ئەنتەرناسیۆنالیستەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان شەرمەزارکرد و بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" سڵاویان لە گەریلا کرد. هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمی "دیکتاتۆر ئەردۆگان"دەگوترایەوە.
ئەنتەرناسیۆنالیستەکان پاش ڕێپێوانی ٢٠ کیلۆمەتری، گەیشتنە شاری سیرانت و لەوێوە چوونە شاری مۆڵهاوس.
ڕۆژی سێیەمی ڕێپێوانەکە لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی مۆڵهاوس دەستی پێ کرد. ڕێپێوانکەران لە چوارچێوەی "ناردنی ١٠٠ هەزار کارت بۆ ئیمراڵی" کارتیان بۆ ئیمراڵی نارد.
لە ڕێپێوانەکەدا ڕاگەیاندرا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تەنها ڕێبەری کوردان نییە و گوترا "ئازادی رێبەر ئاپۆ، ئازادی ئێمەیە".