کەسایەتییە ناسراوەکان ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆزکرد و رایانگەیاند، عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٣ ساڵە لە تورکیا لە ناو هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا دەستبەسەرکراوە، بۆیە دەبێت ئازاد بکرێت.
ڕۆشنبیران، نووسەران و سیاسەتمەدارانی ناوچە جیاجیاکانی جیهان پەیامیان لە میدیای دیجیتاڵدا بڵاوکردەوە و یادی ٧٣ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کردەوە. لە پەیامەکاندا ئاماژە بە گرنگیی ئازادیی ئۆجالان کراوە.
کاتالان سی یو پی: ئێمە داوای #FREEÖCALAN دەکەین
کاندیداتور دیونات پۆپولار پایسۆس کاتەلان (یەکێتیی گەلی کەتەلۆنیا - سی یو پی / CUP) لە ئەکاونتی فەرمی تویتەرەکەیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە زینداندایە و ڕاشیگەیاند، بەڵام تێکۆشانی گەلی کورد و مافەکانی مرۆڤ هەر سەر دەکەوێت.
تویتەکەى کەتەلۆنیا سی یو پی بەمشیوەیەیە:
Avui Abdullah Öcalan fa 73 anys, empresonat des del 15 de gener de 1999. Ens sumem al crit #FreeÖcalan. La lluita del poble kurd i els DDHH guanyaran!
https://twitter.com/cupnacional/status/1511032384573038602?s=24&t=iF3b03Ksg3IVxe5T8NYRzQ
********
ماسیمیلانۆ سمیریگلیۆ نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا: ئێمە داوای ئازادی بۆ ئۆجالان دەکەین
ماسیمیلیانۆ سمیریگلیۆ (Massimiliano Smeriglio) لە ٨ی ئایاری ١٩٦٦ لە ڕۆما لەدایکبووە و ماوەی چەندین ساڵ لە زانکۆی ڕۆمای سێی مامۆستا بووە، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ئەندامی فراکسیۆنی ئێس و دی (S&D)یە لە پەرلەمانی ئەوروپا و پەیامێکی لەسەر هەژماری میدیای دیجیتاڵی خۆی بڵاوکردەوە و رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد. سمیریگلیۆ بە ئۆجالانی وت، "ڕێبەری مێژوویی تێکۆشانی ڕزگاریی گەلی کورد" و داوای ئازادیی ئۆجالانی کرد. سمیریگلیۆ پەرلەمانتاری ئیتالی تاگی #FreeÖcalan ی بڵاو کردەوە:
https://twitter.com/maxsmeriglio/status/1511044849172107265
Oggi è il 73esimo compleanno di Abdullah #Öcalan, storico leader della lotta di liberazione del popolo curdo. Ocalan è imprigionato nelle carceri turche dal 1999. Continuiamo a chiedere la sua liberazione.
#FreeÖcalan #4marzo
********
جولیانۆ گراناتۆ: پێش هەموو شتێک پێویستە داوای ئازادیی ئۆجالان بکرێت
جولیانۆ گراناتۆ (Giuliano Granato) وتەبێژی نەتەوەیی دەسەڵاتی گەل لە ئیتالیا (@potere_alpopolo) رایگەیاند، پێویستە گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و وتی: "پێویستە پێش هەموو شتێک داوای ئازادییان بکرێت.#freeocalan! ". تویتەکەى گراناتۆی وتەبێژ بەمشێوەیەیە:
https://twitter.com/Giul_Granato/status/1510984302862995459
*******
باستا: ئازادی بۆ ئۆجالان / #FREEÖCALAN
پارتێکی دیکەی سیاسی، کە لە ٤ی نیساندا لە میدیای دیجیتاڵدا بابەتێکی بڵاوکردەوە، باسیلس ستارک ئەلتەرناتیڤ – ئەڵتەرناتیڤی بەهێزی باسل (باستا / BastA) بوو لە سویسرایە. باستا رایگەیاند، ڕێبەری گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ٧٥٠ داواکاریی پارێزەر بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵیدا ڕەتکراوەتەوە. باستا ئەم تویتەرەی خوارەوەی لەوبارەیەوە بابەتەکە بڵاو کردەوە:
“Heute wird das Idol der kurdischen Befreiungsbewegung Abdullah Öcalan 73 Jahre alt. Seit dem 15. Januar 1999 ist er auf der Gefängnisinsel Imralı inhaftiert - bis 2018 wurden rund 750 Besuchsanträge der Anwälte abgelehnt. #FreeÖcalan”
https://twitter.com/BastA_BS/status/1511018227324932107
********
ئامیدیۆ سیاکچیری: گەورەترین بیرمەندی ئەم سەردەمەیە
ئامیدیۆ سیاکچیری (Amedeo Ciaccheri) سەرۆک شارەوانیی ناوچەی ٨ی ڕۆما، ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کوردی پیرۆزکرد و وتی: "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەمڕۆ ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونیەتی. یەکێکە لەگەورەترین بیرمەندانی سیاسیی سەردەمی ئێمە، کە دەتوانێت ئاسۆی نوێ بداتە دێموکراسی و ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا. لە ساڵی ١٩٩٩ەوە لە تورکیا لە ژێر هەلومەرجێکی نامرۆڤانەدا دەستبەسەر کراوە. ئازادی بۆ ئۆجالان / # FreeÖcalan .
https://twitter.com/amedeociaccheri/status/1511057899203837956
*******
وێنەکێش کۆستانتینی: ڕۆژی لەدایک بوونت پیرۆز بێت
وێنەگری ئیتالی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ جانلوکا کۆستانتینی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بڵاوکردەوە و نووسیی: "عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژی لە دایکبوونت پیرۆزبێت".
https://twitter.com/channeldraw/status/1511007778495680515?s=24&t=GdudBo--tloVdZdYQza4iA
*******
سۆسیالیستە ڕەشەکان لە ئەمریکا: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان
سۆسیالیستە ڕەشەکان لە ئەمریکا (Black Socialists in America) وتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لەسەر پەیوەندیی نێوان دەوڵەت نەتەوە و سەرمایەداری بڵاوکردەوە. لە پۆستەکەیاندا لە تویتەر داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و نووسییان #FreeAbdullahOcalan .
https://twitter.com/blacksocialists/status/1510705952089063437?s=24&t=GdudBo--tloVdZdYQza4iA
*******
پێرناندۆ بارینا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا: ئێمە داوای ئازادیی ئۆجالان دەکەین
پێرناندۆ بارینا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا (Member of European Parliament-MEP) لە باسکەوە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی پیرۆز کرد و وتی: "بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەمانەوێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت و ئازاد بکرێت".
پێرناندۆ بارینا ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە تویتەکەیدا نووسیویەتی:
On the occasion of the 73rd birthday of the Kurdish leader Abdullah Öcalan, who has been in prison since 15 January 1999, we demand the immediate end of his isolation and call for his freedom. #FreeÖcalan
#FreeÖcalan
https://twitter.com/pernandobarrena/status/1511034823346991104?s=24&t=sfX9TTNHEkmVhaNtHv-QG
ژ.ت