لەسەر بناغەی بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، پەکەکە دوانزەهەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا و ڕایگەیاند کە کادرانی پێشەنگ عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد) و ڕەزا ئاڵتون شەهیدبوون. گوترا کە عەلی حەیدەر قەیتان لە ٣ ی تەمموزی ٢٠١٨، ڕەزا ئاڵتون لە ٢٥ ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شەهیدبوون.
ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی کۆنگرەی پەکەکە و شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، پەیامێکی نارد. پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە پرسەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە توزولچایر خوێنرایەوە. پەیامەکە لەلایەن پارێزەری نووسینگەی یاسایی سەدە، فایەق ئۆزگور ئەرۆل خوێنرایەوە.
"هەڤاڵانی هێژا،
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرە هەواڵی شەهیدبوونی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونم بیست.
دواتر هەڵسەنگاندنێکی بەرفراوان دەکەم بۆ یادی ئەم دوو هەڤاڵە، ئێستە بە ڕێزێکی مەزنەوە یادیان دەکەمەوە.
ئەوان هەردەم لە تێکۆشانی هەبوونی نەتەوەیی و کۆمیوناڵیزمی دیموکراتیکدا جێ دەگرن.
ئەوان هەردەم ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن وەک بەهای بنەڕەتی و ئیلهامبەخش بۆ پارادایم و ڕێکخستنی سەردەمی نوێ.
لە تێکۆشانی ئێمەدا وەک ڕێبەرێکی هەمیشەیی درێژە بە هەبوونی خۆیان دەدەن.
بەم بۆنەیەوە، بەڕێزەوە سڵاو لە بڕیارەکانی دوانزەهەمین کۆنگرەیی مێژوویی و پەیامەکانی پەیوەست بەداهاتوو دەکەم.
عەبدوڵا ئۆجالان
ئیمراڵی/بورسا
١٢_٥_٢٠٢٥".