پارتی ئیسلامی کوردستان (پیک) بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزارکرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەڕێکی بێ ئەخلاقانە و قێزەونی دژی گەلی کورد دەست پێ کردووە و ناوچە مەدەنییەکان و ناوچە خزمەتگوزارییەکان دەکاتە ئامانج. ئەمەش کۆمەڵکوژییەکە بەرامبەر گەلی کورد.
پیک بانگەواز لە هەموو پارتە کوردییەکان و گەلی کورد دەکات، دژی دەوڵەتی تورک بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە بجووڵێنەوە و یەکدەنگ بن بەرامبەر هێرشەکان.
پیک بێدەنگی جیهان بەرامبەر هێرشەکان شەرمەزار دەکات و داوا لە دەوڵەتانی جیهان دەکات وەکچۆن بە گرنگییەوە دەڕواننە شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین، بەهەمانشێوە گرنگی بدەن بەم گەلی کورد و هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕابگرن.