له مێژووی كۆنی كوردستاندا گه‌لی كورد له هه‌ركات و سه‌رده‌مێكدا پێشه‌نگ و ڕێبه‌ری سه‌رده‌می خۆی هه‌بووه، بۆیه‌ش توانیویه‌تی تائێستا له‌سه‌ر ته‌ختی مێژوو به‌زیندوویه‌تی بمێنێته‌وه. كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه بۆ ڕێبه‌ر و پێشه‌نگانی كورد له مێژوودا هه‌یه، ئه‌ویش بۆچی خۆیان هه‌رێمی هێشتۆته‌وه، واتا له چوارچێوه‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه و پارچه‌یه‌كی كوردستانیان تێنه‌په‌ڕاندووه. ته‌نها ئه‌وانه‌ی له مێژووی نووسراودا ده‌بیندرێت به كۆمه‌ڵێك چه‌واشه‌كاریه‌وه، ئه‌ویش مێژووی سه‌ركرده و پێشه‌نگی میدیاكانن كه ئه‌و چوارچێوه‌یان تێپه‌ڕاندوه‌و توانیویانه سه‌رجه‌م گه‌لانی ناوچه‌كه له‌ده‌وری خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌و ره‌خنه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وان ناگرێته‌وه.
له سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی داگیركه‌ری له‌سه‌ر كوردستان له‌سه‌ده‌كانی رابردوو هێشتا زیاتربوو، چونكه داگیركه‌ران و زلهێزه جیهانیه‌كان پێكه‌وه یه‌ك بڕیاریان هه‌بوو ئه‌ویش هیچ شتێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ناوی كورد و كوردستان نییه. ئه‌گه‌ر له كۆتای هه‌ردوو شه‌ڕی جیهانیدا هه‌ندێك جموجۆڵ و به‌رخودانیش هه‌بووبێ، به‌ڵام هیچی له سیاسه‌تی ئیمپریالیستی جیهانی و رژێمی داگیركه‌ری له كوردستان نه‌گۆڕی.
سیاسه‌تی كوردی له سه‌ده‌ی بیست زۆرتر به‌شێوه‌ی پارچه ده‌ركه‌وتۆته ڕوو، واتا ئه‌و سنوور و چوارچێوهیهیی زلهێزه‌كان و داگیركه‌ران كێشاندبوویان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خولایه‌وه، بۆیه‌ش ده‌نگ و سه‌دای له‌وه زیاتر نهڕۆویشت، كێشه‌ی كوردیش وه‌ك كێشه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بیندرا كه كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه. بۆیه ئه‌وه‌ی مۆری خۆی له سیاسه‌تی كوردیدا زهنیه‌ت و ستراتیژی ئۆتۆنۆمیگهرایی بوو. ئۆتۆنۆمی (خودموختاری) واتا ڕازی بوونه به‌و قه‌ده‌ره‌ی كه داگیركه‌ران و زلهێزه‌كان كێشاندوویانه.
ده‌ركه‌وتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ بۆسه‌ر گۆڕەپانی تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان، ئه‌و شێواز و ڕێبازه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كوردستانی گۆڕی، بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زلهێزه جیهانی و داگیركه‌رانی كوردستان، هه‌مانكات رووبه‌ڕووی زهنیه‌تی ئۆتۆنۆمیگهرایش بۆته‌وه. ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ڵێت كه ده‌ستم به‌م تێكۆشانه كرد ته‌نها دوو وشه‌م ده‌زانی ئه‌ویش (كوردستان داگیركراوه)، واتا چه‌مكی نه‌ته‌وه‌و وڵاتی له‌گه‌ڵ خۆی ئافراند. ده‌ركه‌وتنی پێشه‌نگ و ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می كۆمه‌ڵگه‌ی سرووشتی و خێڵ و هۆزه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هره و توانای كه‌سایه‌تیه‌كان بووه، ئه‌وه له‌سه‌رده‌می كۆیلایه‌تی به‌هێز و پشتیوانی خوداوه‌نده‌كان، له‌سه‌رده‌می فیوداڵی به داگیركردن و هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خێزان و منداڵه، له سه‌ره‌ده‌می سه‌رمایه‌داریشدا به‌هه‌بوونی سه‌روه‌ت و سامان و كۆمپانیا و دزی و تاڵانیه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ره‌ش و رووت و هه‌ژار و چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لانی ژێرده‌سته، ئه‌گه‌رنا كه‌من ئه‌وانه‌ی به هێز و توانای كه‌سایه‌تی و رێكخستنی ده‌ركه‌وتوون له ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان.
ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ركه‌وتنی كه‌سایه‌تی خۆی زۆرباش شی کردووەتەوە كردووه، واتای داواته سه‌رجه‌م به‌سه‌رهاته‌كانی ژیانی خۆی و كردوونی به ڕێنمای بۆ تێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی و دیموكراتی. نمونه هه‌وڵه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دابونه‌ریته كۆنهپهرستیهكانی كۆمه‌ڵگه، هه‌روه‌ها هێز و ئیراده‌ی مه‌عنه‌وی و عیرفانی چ له‌پرسی ئاین، چ له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و نزیكایه‌تی بۆ پرسی ژن، بۆیه ئه‌مه‌شی به‌ناو كردووه به له‌دایك بوونی یه‌كه‌م.
له‌دایك بوونی دووه‌می رێبه‌ر ئاپۆ به‌شداربوونی سیاسی و تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیه له سه‌ره‌تای ساڵانی حه‌فتا و دامه‌زراندی په‌كه‌كه‌یه، واتا ئاوابوونی په‌كه‌كه بۆ خۆی وه‌ك دووه‌مین له‌دایك بوون سه‌یر ده‌كات، رووداوه‌كانی ئه‌و قۆناخهشی زۆر به‌وردی و به درێژی لێكداوه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و شیكردنهوانهش بوونه به‌رچاو روونی بۆ خه‌بات، هه‌مانكات بوونه هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ڕێباز و شێواز و پره‌نسیبی تایبه‌ت به‌خۆی. ئه‌مانه هۆكارن كه شێوازی تێكۆشانی ڕێبه‌ر ئاپۆ له كوردستان فۆڕم و مۆدێلی خۆی ده‌ركه‌وێت جیاواز له‌و شێوازه نهریتیهیی كه تا ئه‌وكات هه‌بوو و به‌رده‌وامیشی ده‌كرد. بۆیه قوتابخانه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ له كوردستان له كه‌سایه‌تی په‌كه‌كه ره‌نگی دایه‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره به شۆڕشگێڕانی په‌كه‌كه بگووترێت ئاپۆچی، واتا ئه‌وانه‌ی په‌یڕه‌وی قوتابخانه‌ی ڕێبه ئاپۆ ده‌كه‌ن.
تێكۆشانی گه‌لی كوردستان له سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین پیلانگێری نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی به ته‌واوبوونی ئه‌و بزووتنه‌وانه ته‌واو بووه، واتا پیلانگێڕان له‌مه‌یدانی پراكتیكیدا به ئه‌نجام گه‌یشتوون. پیلانگێڕی ۱۵‌ی شوباتی ۱۹۹۹ش دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌و پیلانگێڕیانهیه كه له رابردوو ڕوویاندابوو، به‌ڵام ئه‌و كهسایهتیهیی كه پیلانگێڕیه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه هه‌مان كه‌سایه‌تی نییه، هه‌مانكات ئه‌و رێكخستنه‌ی كه له تێكۆشاندا بوو هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه هه‌رێمی و خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌یی نییه، كه به‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆن كۆتای پێبێت.
۲۲ ساڵ له زیندانی و گۆشه‌گیری و چه‌وساندنه‌وه له كونجی زیندانێك له ده‌ریایی مه‌ڕمه‌ڕه له دوورگه‌ی ئیمرالی وه‌كو موعجیزهیهكه له توانای مرۆڤی ئاسایی به‌ده‌ره، مامۆستا شێركۆ بێكه‌س له قه‌سیده‌ی پڕشنگی رۆح دهسگیرناكرێ گووتی " ده‌ریای مه‌ڕ مه‌ڕه ده‌ڵێ به‌ڵێ و به‌ڵام ئۆجالان ده‌ڵێت نا". ئه‌و قۆناخه‌ش ڕێبه‌ر ئاپۆ جارێكی‌تر به ژیری و وریابوونی خۆیه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردوو، زیندانی كرد به قوتابخانه‌یه‌كی نوێی تێكۆشان و جارێكی‌تر له كونجی زیندان خۆی ئافراندووه، ئه‌و په‌یامه‌ی قانعی شاعیری جێبه‌جێكرد كه ده‌یگووت (كونجی زیندانم قوتابیخانه‌یه)، رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌وه‌شی به‌ناو كرد به (له‌دایكبوونی سێیه‌م).
داگیركه‌ران و زلهێزه جیهانیه‌كان چاوه‌ڕێبوون ئیدی ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی په‌كه‌كه ته‌واوبوون، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپۆ ناوی لێنا له‌دایكبوونی سێیه‌م. له‌دایكبوونی یه‌كه‌م له ماڵ ده‌ركه‌وتن و قه‌یدوبه‌ندی دابونه‌ریتی خێزان پچڕاندنه، له‌دایكبوونی دووه‌میش به نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بوونه، واتا كوردستانی بوون. هه‌موو تێكۆشه‌رانی ئازادی كوردستان له زمان و ئه‌ده‌بیاتی رێبه‌ر ئاپۆ فێره چه‌مكی وڵات و وڵاتپارێزی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، باكوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بوون بوو. له رێبه‌ر ئاپۆ فێربوون سنووره ده‌ستكرده‌كان تێپه‌ڕێندرێ و پیرۆزیه‌كانی داگیركه‌ران بخرێته ژێرپێی و مرۆڤی كورد و شۆڕشگێڕانی كوردستانییش به چه‌مكی نه‌ته‌وه‌یی بوون گه‌وره ببێت. ئه‌مه‌ش هۆكاره كه بزووتنه‌وه‌ی په‌كه‌كه له كوردانی سه‌رجه‌م كوردستان پێكبێت و شان به‌شانی یه‌كتر بۆ كوردستانێكی ئازاد تێكۆشان بكرێت.
له‌دایكبوونی سێیه‌می ڕێبه‌ر ئاپۆ كه له بارودۆخێكی زۆر سه‌خت و دژوار له زیندانی دوژمن‌دا چاوی هه‌ڵێنا و گه‌وره بوو. ئه‌و قۆناخه له له‌دایكبوون بهواتایهكیتر جارێكی‌تر خۆ ئافراندنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌توانا و ئیراده و باوه‌ڕی و هێز و خوڵقكاریهكی هێشتا گه‌وره‌تر هه‌بوو له هه‌ردوو له‌دایكبوونه‌كانی تر. له‌دایكبوونی سێیه‌م له‌بنه‌مادا به‌گه‌ردوونی بوونی ڕێبه‌ر ئاپۆیه، ئیدی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌گه‌ردوونی بووه، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ كێشه‌ی كوردیش به گه‌ردوونی بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان بانگی ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت، له ڕاستیدا ئه‌وا خۆ به‌گه‌ردوونی كردنی رێبه‌ر ئاپۆیه. واتا چیتر پرسی كورد له نێوان خێڵ و هۆزێك، یان له پارچه‌یه‌كی كوردستان قه‌تیس نامێنێ و پرۆسه‌ی به نه‌ته‌وه‌یی بوون و كوردستانی بوونی ته‌واو كردووه. له‌لایه‌كیتر چیتر پرسی كورد له نێوان ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستانیشدا چه‌قبه‌ست نابێت، چونكه پرسه‌كه بۆته پرسێكی گه‌ردوونی، ئه‌گه‌ر له باشووری ئه‌فریقا بانگی ئازادی ده‌كرێت، له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا و باشووری ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بانگی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت، ئه‌مه سه‌لماندنی به گه‌ردوونی بوونی رێبه‌ر ئاپۆیه.
رێبه‌ر ئاپۆ گه‌ردوونی بوونی خۆی له زهنی خۆیدا سه‌لماند، ئه‌و بیركردنهوانهشی خسته سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی بهرگرینامهكان و گه‌یاندیه ڕای گشتی جیهانی، هه‌مانكات به‌رخودان و تێكۆشانی ۲۲ ساڵه‌ی زیندانیشی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه ڕێبه‌ر ئاپۆ له كونجی زیندان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چالاكی به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراتی ناوچه‌كه، بۆیه‌ش دوژمن بڕیاری گۆشه‌گیری موتله‌قی خستۆته سه‌ر، واتا هێزه پیلانگێڕه‌كانی نه‌یانتوانی ڕێبه‌ر ئاپۆ به دیل گرتن و خستنه زیندان بێكاریگه‌ری بكه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كوردستانیشی پێ له‌ناوبه‌رن، پێچه‌وانه لهدایكبوونیكتر له تێكۆشانی ئازادی و نه‌ته‌وه‌یی و له‌مه‌یدانی تێكۆشانه كه سه‌رجه‌م گه‌ل و نه‌ته‌وه‌و ئازادیخواز و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی خۆشحاڵ كردووه به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، پیلانگێڕانیش ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر رۆژێكیتر زیاتر له ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌ترسن. بۆیه ئه‌م دروشمه كه ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌نگ ده‌داته‌وه ( كات كاتی ئازادیه) پڕ واتا و شكۆداره.
ک-ش