پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا

کوردستانیانی نیشتەجێی شارە جوداکانی سوید، لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت کۆبوونەوە و پیلانگێڕیی نیونەتەوەییان دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار کرد.

کوردستانیانی نیشتەجێی شارە جوداکانی سوید، لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت کۆبوونەوە و ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نیونەتەوەییان بە ڕێپێوانێک شەرمەزار کرد. ڕێپێوانەکە لەلایەن ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) و مەجلیسی ژنانی ئامارای ستۆکهۆڵمەوە ڕێکخرا. لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لافیتەی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەرزکرانەوە.

لە ڕێپێوانەکەدا بڵاوکراوەکان بە ناونیشانی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دابەشکران.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاماژە بەوە کرا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەموو یاسا مرۆڤایەتیەکان پێشێل دەکات، داوایان لە حکومەتی سوید و کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی) و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی تر کرد بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن.

ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.