پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات لە یەریڤان شەرمەزارکرا
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزاکرا.
لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزاکرا.
لە ڕێپێوانەکەدا بێ پچران درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەرزکرایەوە.
لەکۆتایی ڕێپێوانەکەدا پەرلەمانتاری ئەرمەنستان کینیاس حەسەنۆڤ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان و لەسەر ناوی یەکێتی ژنانی ئازادی سەیران جەلاد قسەیان کرد.
پەرلەمانتار حەسەنۆڤ ڕایگەیاند ١٥ ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە و گوتی: "دەوڵەتی فاشیستی تورک وایدەزانی بە گرتنی ڕێبەرێتی شۆڕشی کورد لەناودەچێت. بەڵام گەلی کورد بەرخۆدانی کرد، داوای ئازادی دەکات و ڕێبەرەکەی دەپارێزێت. وەک کوردانی ئەرمەنستان ئازادی بەڕێز ئۆجالانمان دەوێت. ئێمە تا کۆتایی بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان بەرخۆدان دەکەین. بۆیە لێرە کۆبووینەتەوە".
هاوسەرۆکی کۆمیتەی کوردستان سیلۆ دربۆیان ڕایگەیاند دەوڵەتانی نێونەتەوەیی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان پیلانگێڕییان ڕێکخست و گوتی: "بەڵام ئێستە دەبینین پلانەکانیان تێکچووە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین قەیرانێکی سەخت هەیە. ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆ تادێت گرنگتر دەبێت. چونکە ئەم ڕێگەیە کلیلی چارەسەری کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە".
هەروەها سەیران جەلاد گوتی: "هەموو گەلانی جیهان دەزانن بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت جیهان بگۆڕێت بۆ باخچەیەک. پێویستە بزانرێت گەلی کورد وەک پێشوو نییە. لەسایەی فیکری ڕێبەر ئاپۆ ئێمە هۆشیار بووین و ماف و ئازادیمان دەخوازین".
جەلاد بێدەنگی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد و گوتی: "نابێت داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ و دادگا نێونەتەوەییەکان بەرامبەر ئەم ڕەوشە بێدەنگ بن. بەتایبەت دەوڵەتانی ئەوروپا. بانگەواز دەکەین بەرامبەر ناهەقییەکانی سەر ڕێبەر ئاپۆ بێدەنگ نەمێنن کە بۆ ئاشتی تێدەکۆشێت".
لەسەر ناوی دامەزراوە کوردیەکان بانگەواز لە داکۆیکارانی مافی مرۆڤ کرا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، نامەیەک پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.