پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە برۆکسل شەرمەزارکرا

لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری پیلانگێڕیی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.

لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا پیلانگێڕیی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە ٢٥ هەمین ساڵیاددا، شەرمەزارکرا.

جەماوەر لە ناوەندی برۆکسل کۆبوونەوە و بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێزگرتنیان پیشاندا. پاشان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی زاپ" لەبەردەم دادگای مافی برۆکسل ڕێپێوانێک ئەنجامدرا.

گەنجان گوتیان "ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی ئێمەیە" و دەستنیشانیان کرد، بە پێداگرییەوە درێژە بەم تێکۆشانە دەدەن و دەیگەیەننە سەرکەوتن.

پاشان ڕێپێوانەکە بە گوتنەوەی درووشم لەبەردەم دادگا کۆتایی هات.