پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لە ستاڤراپۆل و مۆسکۆ شەرمەزارکرا
لە شاری ستاڤراپۆڵ و مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا.
لە شاری ستاڤراپۆڵ و مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا.
کوردستانیان لە ستاڤراپۆڵ و مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا، پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.
ستاڤراپۆڵ
لە ناوچەی ستاڤراپۆڵ پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزارکرا. ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن ئەندامی دەستەی چاند، محەمەد ڕۆستەمۆڤ و ئەندامی دامەزراوەی پیاوماقوڵانی هەرێمەکە قاسم بازۆیڤ خوێنرایەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ جۆشدانی تێکۆشان.
هەروەها داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و سڵاوکرا لە "ڕێپێوانەکانی ئازادی" لە باکوری کوردستان و ئەوروپا.
مۆسکۆ
لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا دەربارەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوەی گەل بەڕێوەچوو، کۆبوونەوەکە لە ماڵی کوردان لە مۆسکۆ ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات شەرمەزارکرا و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.
کۆبوونەوەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" کۆتایی هات.