پەیوەست بە بانگەوازیی مێژووی 'کۆبوونەوەی گەل' بەردەوامە
لە چەندین شار کۆبوونەوەی گەل پەیوەست بە ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بۆ هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردنی بانگەوازی میژووی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.
لە چەندین شار کۆبوونەوەی گەل پەیوەست بە ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بۆ هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکردنی بانگەوازی میژووی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.
کۆبوونەوەی گەل لە دووەم ڕۆژی خۆییدا بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە چەندین شار بەردەوامە.
کۆبوونەوەی گەل لەوان
کۆبوونەوەکە لە هۆڵێکی بۆنەکان لە شاری وان بە بەشداری ئەندامانی شاندی ئیمراڵی و پارێزەری نوسینگەی یاسایی سەدە فایەق ئۆزگور ئەرۆل، هاوسەرۆکانی شارەوانی گەورە شاری وان کە قەیومیان بەسەر پۆستەکەیاندا سەپێندراوە نەسلیخان شەدال، هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە وەیسی دیلەکچی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندنی دەم پارتی دەریا ئاسڵان و ئەندامی ئەنجومەنی دەبەپە حوسەین ئۆزسۆی ئەنجام درا. کۆبوونەوەکە دوور لە چاوی میدییەکان ئەنجام درا.
گەڤەر؛ بانگەوازی بۆ تێکۆشانی هاوبەش
کۆبوونەوەی گەل لە هۆڵێکی ئاهەنگی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ بە بە بەشداری پەڕلەمانتاران، ئەندام و ڕێکخراوە مەدەنییەکان پێکهات. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە کرا بەوەی پێویستە بە درووستی لە 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین.
لە ئاگری پێڤاژۆی مێژووی دەستنیشان کرا
لە شاری ئاگرییش بۆ گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی پەیامە مێژوویەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و ئەندام و نوێنەری پارت و ڕێخکراوە مەدەنییەکان کۆبوونەوەی گەل ئەنجام درا.
کۆبوونەوەی گەل لە ئەرزڕوم و ناوچەکانی
لە ناوەندی ئەرزڕوم و ناوچەکانی دەرووبەری؛ خنوس و تاتۆس کۆبوونەوەی گەل ئەنجام درا. لە کۆبوونەوکەدا ئەندام و نوێنەرانی دەم پارتی شارەکە بەشداربوون. کۆبوونەوەکە بە دوور لە چاوی میدیاکان ئەنجام درا.