کۆمیتەى پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بانگەوازێکی بۆ کوردانی دانیشتووی شاری کۆڵن و دەورووبەری لە وڵاتی ئەڵمانیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، چالاکییەک لە دژی رەشبگیرییەکانی رژێمی ئێران رێکدەخەن و داوای لە هەموو ئازادیخوازانی کۆڵن و دەرووبەری کردووە، بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن.
لە بانگەوازەکەدا هاتووە، "کۆمیتەی پەژاک لە شاری کۆلن چالاکیەک رێکدەخات بۆ شەرمەزارکردنی رەشبگیری و پاکتاوی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بەڕێوە دەچێت".
راشیگەیاندووە، "بەو بۆنەوە داوا لە هەموو ئازادیخوازانی ئەو هەرێمە دەکەین، کە بە بەشدار بوونتان لەو چالاکییەدا ببن بە دەنگی کپکراوی زیندانیانی ڕۆژهەڵات".
ئەوەشیان راگەیاندووە، هەموو ڕێوشوێنی خۆپاراستن لە پەتای کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت.
بەپێی بانگەوازەکە چالاکییەکە رۆژی شەممە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١ لە کاتژمێر ١٣:٠٠ دا لە بانهۆفسڤ پلاتز (Bahnhofsvorplatz)ی شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت.
ژ.ت