قڕکردنی سیاسی: ٤ کەس خرانە زیندان
لەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکران، ٤ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.
لەو کەسانەی لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی دەستبەسەرکران، ٤ کەس بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" خرانە زیندان.
لە ٣٠ ی تشرینی یەکەم لە ناوچە جیاوازەکانی ئیستەنبوڵ هەڵکوترایە سەر چەند ماڵێک، لە گرووپی هەڤرا، زەینەب دۆغان و ٢٠ کەس لەنێویاندا بەڕێوەبەرانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دەستبەسەرکران.
ئەم کەسانەی دەستبەسەرکران برانە دادگای چاگلایان لە ئیستەنبوڵ، ١٢ کەس بەبێ ئیفادەدان لە داواکاری گشتی بە مەرجی چاودێریی یاسایی ئازادکران، ٨ کەس بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگا کران. فەرشین کایا و نورشین ئۆراکجی و عەبدولسەمەد توران و ئیسماعیل سەڤەر ڕەوانەی دادگا کران و بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کران.