قۆناغی پێنجەمی ڕێپێوانی درێژ لە نانت ئەنجامدرا

قۆناغی نوێی ڕێپێوانی درێژ کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستی پێ کرد، لە نانت بەردەوام بوو.

ڕێپێوانی ٢٥ ڕۆژە لە فەرەنسا بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شاری نانتی فەرەنسا لە ڕۆژی پێنجەمدا بەردەوامە.

چالاکوانان بڵاوکراوەیان دابەشکرد و سەردانی ڕێکخراو و دامەزراوەکانیان کرد و دۆسیەی پەیوەست بە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پێشکەشیان کرد. هەروەها زانیاری دەربارەی ئامانجی چالاکییەکە بڵاوکرایەوە.

پلان وایە سەر لە ئێوارە لە ناوەندنی جڤاکی نانت کۆبوونەوەی گەل بە بەشدارییەکی بەرفراوان ئەنجام بدرێت.

لە ٢٥ ی کانوونی دووەم و لە ڕۆژی چوارەمی ڕێپێوانەکە، گرووپێکی ٤ کەسی نەژادپەرستی تورک لە شاری نانت هەوڵی پرۆڤۆکاسیۆنیان دا، بەڵام لەسایەی ئارامی چالاکوانانەوە هێرشکەران لە شوێنەکە دوورخرانەوە.

ڕێپێوانی درێژ کە ٢٥ ڕۆژ بەردەوامە و کۆتاییەکەی لە ١٧ ی شوبات لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت، سبەی لە شاری ڕێن بەردەوام دەبێت. لە ڕێن بە بەشداری سیاسەتمەداری کورد خەتیب دیجلە کۆبوونەوەی گەل ئەنجام دەدرێت.