قەرەسوو: پێوستە هەڵمەتی ئازادی بە ڕێ و ڕێبازی بەرفراوانترەوە بەردەوام بێت

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا پێویستە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' بەڕێ و ڕێبازی بەرفراوانترەوە بەردەوام بێت، قەرەسو سەرنجی خستەسەر گرنگی بزووتنەوەکانی ژنان و گەنجان.

هەڵمەتی ئازادیی

 

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لەسەر پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم و گرنگی هەڵمەتی ئازادی قسەیکرد و باسی لەوەکرد زەمینەی نێونەتەوەی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەهێزتربووە و ئاماژەی بەوەدا پێویستە ئەم دەرفەتە باش بەکاربهێنرێت.

لە ساڵەوەگەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەی ٩ی تشرینی یەکەمداین. ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە کام ڕێبازی بەرخۆدان لە دژی پیلانگێری بەڕێوەدەبات؟

مێژووی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە ناو بارودۆخی ئیمراڵیدا پڕ لە وانەیە، نمونەیەکی سەرنجڕاکێشی ژیری ئایدۆلۆژی و سیاسییە. شۆڕشگێڕێکە کە ڕوبەڕوی دووژمنی هەرە گەورەی سەدەی بیست بووەتەوە، لەبەرامبەر دووژمنایەتیەکی لەو جۆرەدا تێکۆشانێکی داستانی بەڕێوەدەبات. حەقیقەتێکی لەو شێوەیە کە نوێنەرایەتی دروستی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد بەڕێوەدەبرێت. لە نێو بارودۆخی زینداندا بەها مەزنەکان لە ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد و هەموو مرۆڤایەتی زیادیکردووە. ژیانی ڕێبەر ئاپۆ لە زینداندا مێژوویە. یەک ڕۆژی ڕێبەر ئاپۆ بە بێ بیرکردنەوە لە ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی گەلی کورد تێپەڕنەبووە. ئەم ژیانە هاوکات بووە بە ژیانێک کە دیاریی هەموو مرۆڤایەتی کراوە.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستگیر کرا، یەکسەر بیری لەوەکردەوە کە چۆن دەتوانێت ئەم پیلانگێڕییە پوچەڵ بکاتەوە، بیری لەوەکردەوە کە چۆن ئەم پرۆسەیە لە ڕووی تێکۆشانی ئازادییەوە بەڕێوەبەرێت. نەکەوتە نێو ناو تەڵە یان دۆخی دەرونی نێگەتیڤەوە. وەک ڕێبەری گەلێک لە کاتێکدا بارودۆخەکە چۆن دەبێت گرنگی پێنەدا و هەموو کاتەکەی بۆ ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی ئەم گەلە، بە بیرکردنەوە دەرباسکرد. لەناو ئەو بارودۆخەدا بیری لەوەکردەوە کە چۆن دەتوانێ بە ستراتیژ و تاکتکیی تێکۆشانەوە پیلانگێڕییەکە پووچەڵ بکاتەوە. کاتێک لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە کینا دەستگیرکرا تەنها بیری لەمە دەکردەوە.

ڕێبەر ئاپۆ ڕێبەرێکە کە هەموو ڕۆژێک لێکدانەوە دەکات، هەموو ڕوداوێک هەڵدەسەنگێنێت، بەم شێوەیە لە ڕۆژانی دواتردا زۆر زیاتر کاریکرد و تێکۆشان بەڕێوەبرد. بەم کارەکتەرەی خۆیەوە بووە رێبەرێک کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورە دەبێت. گەر ڕۆژێک بە بێ چارەسەرکردنی کێشەکان تێپەڕبووایە ئەوا وەک رۆژێکی باش نەیدەبینی. بەم شێوەیە ئەم خەباتە تێروپڕەی هەموو ڕۆژێک بەرهەمی لێکەوتووتەوە و ئەمەی کردووە بە بنەڕەتی فەلسەفەی ژیانی. لەم ڕووەوە حەقیقەتێکی دەگمەنە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا. لە ڕاستیدا ڕێبەرئاپۆ خاوەنی فەلسەفەی تێکۆشان و ژیانێکی لەو جۆرەیە، کە لەمێژوودا نمونەی کەم بووە.

ڕێبەرئاپۆ هەر لە ساتی یەکەمەوە کەوتە لێپرسینەوە لەگەڵ خۆیدا و بیری لەوەکردەوە کە دەبێت چی بکات، بیری لە بەتاڵ کردنەوەی پیلانگێڕی و گرتنەبەری هەنگاوی سەرکووتوو کردەوە.

پیلانەکە بە تەواوی بۆ لەناوبردن و تەسفیەکردن بوو. ڕێبەر ئاپۆ سەرەتا سەرنجی لەسەر دواخستنی ئەم دۆخە بوو. ئەمەش بۆ تێکۆشان پێویستە. هەر بۆیە لە ژێر گۆشەگیریدا ئەم پەیامەی داوە، 'ئێستا منتان گرتووە، بەبێ ئەوەی بچنە ناو هیچ ئاڵۆزیەکەوە و هەست بە ناچاری بکەیت، دەتوانن بیر لەوە بکەنەوە کە پرسی کورد چۆن چارەسەر دەبێت'. بەم ڕێبازە ڕێبەرئاپۆ هەوڵیدا هانیان بدات کە بە شێوەیەکی ئەرێنی لە کێشەی کورد نزیک ببنەوە. تاکتیکی سەرەتایی تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی بەم شێوەیە دیاریکرد. لە لایەک دەتوانین بڵێین تاکتیکێکە بە پێی واقیعی دەوڵەتی تورک و کارەکتەری بەڕێوەبەرانییەو دیاری کراوە. بەم شێوەیە پێشوازی لە هێرشی سەرەتایی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کرا و هیستریای لەناوچوون و تەسفیە لەو سەردەمەدا شکستی هێنا. مانگەکانی سەرەتای پیلانگێڕییەکە بە جێبەجێکردنی ئەم تاکتیکە تێپەڕبوون.

دوای ئەوەی سۆسیالیزمی بونیادنراو هەڵوەشایەوە، ڕێبەر ئاپۆ ڕاوەستەی لەسەر هۆکارە ناوەکیەکانی هەڵوەشاندنەوەکە کرد. بێگومان هێرشی هێزە ئیمپرالیستی و سەرمایەدارەکان بوونی هەبوو، بەڵام لە بنەمادا هۆکاری هەڵوەشاندەنەوەکان ناوەکی بوو. ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی نمونەیی کەوتە نێو لێکۆڵینەوە و ڕەخنەکردنی دۆخەکە. بەبێ ئەوەی دەستبەرداری سۆسیالیزم بێت و ببێتە چەپگەرێکی ناو سیستەم، ئەم کارەی کرد.

لە ڕاپۆرتە سیاسییەکەدا کە پێشکەشی کۆنگرەی پێنجەمی پەکەکە کرا، بە ڕوونی ڕەخنەکانی خۆی بۆ سۆسیالیزمی ڕاستەقینە و هەڵەکانی سەرکردە مارکسیستەکان لە ڕووی تیۆریەوە خستەڕوو، لەگەڵ هێڵی نوێی ئایدیۆلۆژی، تیۆری، ڕێکخستنی و کرداریی پەکەکە کۆنگرەی پێنجەمی وەک کۆنگرەی نوێ بوونەوە و گۆڕانکاری هەڵسەنگاندووە. لە ڕاستیدا ڕێبەر ئاپۆ بیری لەوە کردەوە کە هەنگاو بە هەنگاو ئەم گۆڕانکارییە بەرەو ئەو پارادایمەی پێشبینی دەکرد ببات.

ڕێبەر ئاپۆ لە کەسایەتیی پەکەکەدا لە ناو بزووتنەوەکەدا گۆران و گۆڕانکاری دەست پێکرد و پیلانەکەش لە دژی ئەم هەوڵدانانەی ڕێبەر ئاپۆ کرا. پیلانگێڕان بینییان کە بەم هەوڵانە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەسەر کەموکۆڕییەکاندا زاڵ دەبن و کاریگەری لەسەر تێکۆشان دەکات. ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ ئەوە بوو لە سەر بنەمای پارادایمی نوێ تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد بە کاریگەرتر بکات.

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ گیرا، هەوڵەکانی بۆ گۆڕانی ئایدیۆلۆژی و تیۆری و ڕێکخستنی زیاتر کرد. لەو باوەڕەدا بوو یەکێک لە هۆکارەکانی پێکهێنانی پیلانەکە سەرچاوەی لە کەموکوڕی، ناتەواوی و هەڵەکانی هێڵی ئایدیۆلۆژی، تیۆری، ڕێکخستنی و پراکتیکەوە وەردەگرێت. لە لایەکی تریشەوە پێی وایە تا سیستمی ئیمپریالیستی و سەرمایەداری ڕووبەڕووی ڕەخنە و لێپرسینەوە نەکرێنەوە، سیستمەکەیان کە لەم دونیایە نادادپەروەری بەرهەم هێناوە هەڵنەوەشێنرێتەوە، تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی پێشناکەوێت و سەرکەوتوو نابێت. ڕێبەر ئاپۆ بەو تێگەیشتنەوە نزیکی هاوکێشەکان بووەوە تا سیستەمی سەرمایەداری لەناو نەچێت، کێشەی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد و مرۆڤایەتی چارەسەر نابێت. بەم ڕێبازە ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی کرد و لەگەڵ هێزە هەژمونخوازەکاندا هاوڕا نەبوو. هیچ ڕێبازێکی دژ بەم سیستەمە بەرز نەکردۆتەوە کە تێکۆشانی خۆی لیبرالیزە بکات یان کڕنۆشیان بۆ بکات. بەپێچەوانەوە، ئەو لەوە زیاتر لە وەڵامی پرسیاری چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوە لە بەرامبەر هێزە هەژمونگەراکاندا، لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە. کاتێک مرۆڤ قووڵبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ و هێڵی تێکۆشانی لە ئیمرالی هەڵدەسەنگێنێ، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت. ئەگەر بەم شێوەیە هەڵنەسەنگێندرێت، نە هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ و نە تێکۆشانەکەی بە شێوەیەکی دروست لێ تێناگەن.

ڕێبەر ئاپۆ لە منداڵییەوە کەسێکی کۆمەڵایەتی بووە. ئەم تێڕوانینە کۆمەڵایەتی و گەڕانەیە لەگەڵ سۆسیالیزم کۆی کردووەتەوە. بەڵام ئەو تێگەیشتنە لە سۆسیالیزم کە ئەو باوەڕی پێیەتی و دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بەردەوام کۆمەڵایەتییەکی بە هێزترە. ئەو هەمیشە ڕەخنەی لە تێگەیشتنی ئایدۆلۆژی، تیۆری، ڕێکخستنی و پراکتیکی گرتووە کە وەڵامدەری کۆمەڵگایەکی هۆشمەند نەبووە. لەم ڕووەشەوە تەنانەت پێش ڕووخانی سۆسیالیزمی ڕئال ڕەخنەی گرتووە، تێگەیشتن و کۆمەڵایەتی بوون کە ڕاستیەکان دەبینێ کردە بەشێک لە کەسایەتی خۆی.

پاش داڕمانی سۆسیالیزمی بونیادنراو، ڕەخنەکانی هێندەی تر ئاشکراتر کرد. بۆ ئەوەی لە ئیمرالیدا بە شێوەیەکی کاریگەرتر و سەرکەوتووتر شەڕی سەرمایەداری بکات، بە شێوەیەکی بەرفراوانتر کەموکوڕیەکانی ئایدۆلۆژی و تیۆری هەڵسەنگاند و نوێ بوونەوەی گرنگی بۆ چەمک و تیۆری سۆسیالیزم پێشکەش کرد. لەسەر بنەمای چەمکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادی ژنان، بە هێڵی سۆسیالیزم ڕەگ و ڕیشەی سەرمایەداری وشک کردووە. بە ڕوونکردنەوە و پێناسەکردنی پارادایم، پرۆسەیەکی نوێی تێکۆشانی دەستپێکرد، کە کۆتایی بە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەهێنێت. هەروەها لە هەمان کاتدا لەبەرامبەر مارکس و ئەنگڵس دا ئەمە وەک ڕێزدانانێک بوو، کە ١٥٠ ساڵ لەمەوبەر ئاڵای تێکۆشانیان لەدژی سەرمایەداری بەرزکردەوە. ئەگەر خوێنەر و شوێنکەوتوویەکی هێژای مارکس و ئەنگڵس هەبێت، یەکەم ئەوە ڕێبەر ئاپۆیە. قسەکانی مارکس و ئەنگلس قەد ڕەخنەیان لێ نەگیراوە وەک چۆن هەیە هەتا ئەمڕۆش بەکار هێنراوە و ئەمە شێوازێکی ڕاستەقینەی گرێدراو بوون نییە. ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە لە ڕێکخستنی سۆسیالیزمدا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا هێڵی کۆمەڵایەتیی گەیاندە ئاستێکی قووڵ و بەرفراوان.

ڕێبەر ئاپو بە قووڵبوونەوەی لە ئیمرالی، نەک هەر تێکۆشانی ڕزگاریخوازی گەلی کوردی لە بنبەست ڕزگار کرد، بەڵکوو زەمینەی بۆ تێکۆشانێکی دروست و سەرکەوتوو لەبار کرد، بەڵکو سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی شیکردەوە و ڕێگای زاڵبوونی بەسەر ئەو بەربەستانەی بەردەم تێکۆشانی ئازادی دیاری کرد. چونکە ڕێبەر ئاپو بە دەیان ساڵ ئەزموون و تێگەیشتنی خۆی باش لەوە تێگەیشتووە کە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی بەبێ چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سیستەمی جیهان سەرناکەوێت. بەکورتی ئەگەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد سەربکەوێت ئەوا بەپێی ئەو شیکردنەوە و پارادایمە دەبێت کە ڕێبەر ئاپو پێشکەشی کردووە، ڕێبەر ئاپۆ سڕ و ڕازەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و کۆنەپەرستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هێزە هەژمونگەراکان و وڵاتانی ناوچەکە ( تورکیا و ئێران، عێراق و سوریا ) کە هەژموونی خۆیان بەسەر کورددا چەسپاندووە، هەڵوەشاندووتەوە و بەم پێیەش ڕێگەی بۆ سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادی کردووتەوە.

ڕێبەر ئاپۆ بە ئاشکراکردنی ڕەهەندەکانی مۆدێرنیتەی دێموکراتیک واتە ئەڵتەرناتیڤەکانی، لە دژی هەموو ڕەهەندەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، نەوتی بە ڕیشەی سیستەمی ٥٠٠٠ساڵەی دەوڵەتداری و دوایین نوێنەری واتە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و سیستەمی پیاوسالاری ڕژاند. ئەم سیستەمە بە ئاشکراکردن و روونکردنەوەی تەواوی واقیعی سیستەمی دەوڵەتی پیاوسالار و ڕەتکردنەوەی هەموو بنەما ئایدیۆلۆژی، تیۆری و ئەخلاقییەکانی دەستیپێکرد و بووە سەردەمێک. پاش ئەو پارادایمەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کرد، ئێستا مانەوەی حکومەت و سیستەمی سەرمایەداری و سیستەمی پیاوسالاری ڕووبەڕووی ئاستەنگی بۆتەوە. ڕێبەر ئاپۆ گوتی: "سەدەی ٢١سەدەی ژنان دەبێت. لە ڕاستیدا، ڕوون بووەتەوە کە ئەم دەستنیشانکردنە جێبەجێ دەکرێت. لەبەر ئەوەی سەرچاوەی هەموو شێوەکانی زاڵبوون و چەوساندنەوە لەسەر بنەمای زاڵبوون و چەوساندنەوەی ژنان دەکرێت. بۆیە سەدەی ٢١ ئەو سەدەیەیە کە لە کۆتایی بە سیستەمی دەسەڵاتداری و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەهێندرێت. ڕێبەر ئاپۆ خەباتێکی مێژوویی لە دژی هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە سەرکردایەتی پیلانگێڕی نێونەتەوەییان کرد، دەست پێکرد. بۆیە ئەو کەسانەی کە لە سەدەی ٢٠دا سیستەمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان لەسەر بنەمای جینۆسایدی کورد بنیاتنا ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کرد.

هەم بە شیکردنەوەیەکی گشتگیرتر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و واقیعی حکومەتی تورکیا و هەم بە هێڵی شیکردنەوە و تێکۆشان کە ئازادی کورد دەبووژێنێتەوە و کاریگەرتری دەکات، هاوکات تێکۆشانێکی گەورەی لە دژی حکومەتی داگیرکەر و جینۆسایدی تورک کە بەشێکی سەرەکەیە لە پیلانگێڕییەکەدا ئاشکرا کرد. هەرچەندە گوشار و هێرشەکانی حکومەتی تورک چڕتر بێت، بەڵام تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی لە باکوور و باشوور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەلات بەرفراوانتر و قووڵتر بووەتەوە. ئەمڕۆ پرسی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا بۆتە پرسێکی سیاسی و کۆمەلایەتی ئاشکراتر تەنانەت بووە بە کێشەیەکی هەرێمی و جیهانی. لەم ڕووەشەوە تێکۆشانی ٢٦ساڵەی ئیمرالی ئامانجی پیلانگێڕانی پووچەڵ کردەووتەوە و هەرچەندە ڕێبەر ئاپۆ هێشتا لە زینداندا دایە بەڵام پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پووچەڵ کراوەتەوە و ڕێبەر ئاپۆ سەرکەوتووە!

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ساڵی دووەمی دەست پێکردووە. کاتێک سەیری ئەنجامی ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە دەکەین، ساڵی دووەم چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت؟

هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لەلایەن کورد و دۆستانیانەوە دەستیپێکرد، بە گشتی سەرکەوتوو بوو. بە تایبەتی لە گۆڕەپانی جیهانیدا بەهێز بوو. بەم شێوەیە بناغەی فراوانکردنی ئەم هەڵمەتە لە سەرانسەری جیهاندا بەهێزتر بوو. پێویستە ئەم ڕاستییە بە باشی ببینرێت. ئەگەر ئەم بناغەیە بە باشی هەڵسەنگێندرێت، لە دەرەوەی وڵات و مەیدانی نێونەتەوەییدا زیاتر گەشە دەکات. بۆیە پێویستە ئەو بناغەیەی کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا دامەزرا بە باشی هەڵسەنگێندرێت. ئەگەر لەم بابەتەدا پلانی هەمەلایەنەتر و باشتر دابنرێت، لە ساڵی ٢٠٢٥ هەنگاوێکی گەورەتر سەبارەت بە ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ هەڵدەگیرێت. ساڵی یەکەم نیشانیدا کە توانایەکی بەهێز لەکاردا هەیە. بە تایبەت بە ناساندنی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم هەڵمەتە تەنیا بۆ ئازادی گەلێک و ڕێبەرەکەیان نییە. خاوەنداری لە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ فاکتەری سەرەکییە لە گەشەسەندنی ئەم هەڵمەتە. بەکورتی بینیمان کاتێک تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی و ڕزگاری ڕێبەر ئاپۆ بە پشت بەستن بە ئایدیۆلۆژی خۆی بەڕێوە بچێت، چەندە دەتوانێ پەرە بستێنێ. بەم شێوەیە، کاتێک هەڵمەتەکە بەڕێوەبچێت، ئەگەر ئەم ئایدۆلۆژی و لایەنە فیکرییە بەهێزتر بکرێت، ئەنجامێکی کاریگەرتر بەدەست دێت.

لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکەدا بەتایبەتی بزووتنەوەکانی ژنانی جیهان پاڵپشتیەکی بەهێزتر لە هەڵمەتەکە دەکەن. لەگەڵ ڕوونبوونەوەی ڕوانگەی ئیکۆلۆژیی سەرۆک ئاپۆ، بزووتنەوە ئیکۆلۆژییەکانی وەک بزووتنەوەکانی ژنان دەبنە هێزێکی گرنگ لەم هەڵمەتەدا. لە دونیای ئەمڕۆدا کە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری مرۆڤایەتی گەیاندۆتە چەقبەستوویی، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک، مۆدێلی بەڕێوەبردنی دەرەوەی دەوڵەت، هێڵی ئازادیی ژنان و ڕوانگەی ئیکۆلۆژی کاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی دەبێت. ئەمەش هێزێکی زۆر بە تێکۆشان دەبەخشێت بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراسیانەی پرسی کورد. بە کورتی ساڵی دووەم ساڵێک دەبێت کە ڕۆشنبیران ئەوانەی ویژدانی خەڵکن و پێشەنگەکانی بزووتنەوەی ژنان زیاتر بەشداری هەڵمەتەکە دەکەن و ژینگەپارێزان و کرێکاران ئەم هەڵمەتە نەک تەنها وەک هەڵمەتێکی پشتیوانی و خاوەنداری، بەڵکوو وەک خەباتی خۆیان بۆ ئازادی و دیموکراسی دەبینن. ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە دامەزراوەکانی وەک کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپای کۆکردەوە. لە ساڵی دووەمدا ئەم جۆرە دامەزراوانە چالاکتر دەبن. تەنانەت ئەنجامیش بەرهەم دەهێنێت کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ حکومەتەکان کۆبکاتەوە. بێ گومان ئەمانە بە کاریگەری ڕای گشتی دیموکراتیک کە بەهۆی هەڵمەتەکەوە دروست دەبێت ڕوودەدەن.

لە کاتێکدا شەڕی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لە جیهاندا بەردەوامە، لە کوردستانیش شەڕێکی زۆر چڕ و بەردەوام لە ئارادایە. کاتێک باس لە کوردستان دەکرێت، باکور کوردستان لە پێشەوەیە. ڕۆژی ١٣ی تشرینی یەکەم سەرەڕای قەدەغەکردنەکانی حکومەتی تورک، هەنگاوێکی گرنگ لەدژی پیلانگێڕیی بەڕێوە چوو. چۆن لە گرنگی ئەو چالاکییە تێبگەین؟

بەگشتی بە لەبەرچاوگرتنی کوردستان، تێکۆشان لە باکوری کوردستان هەمیشە وەک ناوەندی سەرهەڵدانە. باکوری کوردستانە کە ٥٠ ساڵە کاریگەری لەسەر خەباتی هەموو پارچەکانی کوردستان هەبووە و یەکلاکەرەوەیە، باکوری کوردستان هەمیشە پێشەنگ بووە لە پاراستنی ڕێبەر ئاپو و تێکۆشان بۆ ئازادی گەلی کورد. باکوری کوردستان ماوەی ساڵێکە بە چالاکی و تێکۆشانی گرنگ لە لایەن هەڤاڵانەوە بەشدارن لە هەڵمەتی ئازادیی کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردووە. لە ساڵی دووەمی هەڵمەتەکەدا تێکۆشانی بە هێز و کاریگەرییەکی زیاتر لە باکوری کوردستان و تورکیا بەڕێوەدەچێت. کاردانەوە و تێکۆشانی ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکە نیشانی دا کە باکوری کوردستان دەتوانێت تێکۆشانێکی گەورەتر بەرێوەببات، ئەگەرچی حکومەت بەنیازبوو بە قەدەغەکردنی یاسایی بەشداری هاوڵاتیان کەم بکاتەوە، بەڵام گەلەکەمان بەسەر هەموو بەربەستەکاندا تێپەڕین و دەنگی خۆیان گەیاندە گوێ هەموو گەلان وجیهان. دەبێت ئەوە بزانرێت کە تێکۆشان لە باکوری کوردستان تا بەرفراوانتر و کاریگەرتر بێت کاریگەری زیاتر لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان دەکات. تێکۆشان لە باکوری کوردستان هێزێکی گەورە دەبەخشێت بە تێکۆشان لە هەموو بوارەکاندا. پەنجا ساڵ تێکۆشان ئەم ڕاستیەی ئاشکرا کرد. ڕێپێوانی ١٣ی تشرینی یەکەم سەرەتایەکە. هەروەها پێوانەیەکی گرنگە بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی ساڵی دووەمی هەڵمەتەکە لە سەرتاسەری کوردستان و دەوروبەری بەتایبەتی لە باکوری کوردستان بە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد بەرێوە دەچێت. بەتایبەتی گەنجان و ژنان دەتوانن بەشێوازی جۆراوجۆر تێکۆشانیان چڕتر بکەنەوە، گرنگ ئەوەیە کە ئێمە سنووردار نەبین بە یەک یان دوو شێوازی تێکۆشانەوە. گەنجان، ژنان و هەموو گەلەکەمان دەبێت ئەوە بزانن ئەگەر بەشداری کۆمەڵایەتی بەهێزتر بێت لە چالاکییەکاندا، کاریگەرییان گەورەتر دەبێت و بەو شێوەیە دەگەینە ئەنجام.

لە ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکەدا ڕۆژئاوا و ئەوروپا ڕۆڵێکی گرنگیان بینی. کاتێک باس لە سەرۆک ئاپۆ لەمیاندا بێت، ڕۆژئاوا و ئەوروپا هەمیشە هەستاونەتە سەرپێ و بە شێوەیەکی کاریگەر وڵامیان داوەتەوە. ئەم ڕاستییەمان لە ساڵی یەکەمی هەڵمەتەکەدا دیسان بۆ دەرکەوت. کاتێک پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا و ئەوروپا بەهێزەوە خاوەنداریان کرد. لەم بوارەدا هەمیشە پێگەیەکی نموونەیییان نیشان داوە. هەر بەو هۆیەشەوە سەرۆک ئاپۆ لە پارێزنامەکانید سوپاسێکی تایبەتی بۆ گەلی ڕۆژئاوا و گەلەکەمان لە ئەوروپا دەربڕیوە. لە ساڵی دووەمی ئەم هەڵمەتەدا گەلی ئەوروپا، ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جارێکی دیکە لە تێکۆشانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە بەرزترین ئاستدا بەشداری دەکەن.

هێرشە داگیرکارییەکانی حکوومەتی فاشیستی تورک بۆ سەر کوردستان بێ ناوبەر بەردەوامە. یەکێک لە ناوەندەکانی ئەم هێرشانە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایە. دەبینین حکومەتی تورک لە ڕێگەی هاوبەشەکەیەوە پەدەکە، ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق شکستی هێناوە. لەم کاتەدا ئەم شەڕە چی بە هەموو لایەک دەسەلمێنێ؟

لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا حکومەتی داگیرکەری تورک بە هەموو دەرفەتە سەربازییەکانی و چەکی قەدەغەکراو و پشتیوانی ناوخۆیی و دەرەکییەوە هێرشی توندی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە ئێستادا هێرشەکانی ئیسرائیل لە رۆژەڤدان. حکومەتی تورک ڕۆژانە زیاتر لە ئیسرائیل لە غەززە و لوبنان هێرش ئەنجام دەدات و هەموو ناوچەکە بۆردومان دەکات و چەکی قەدەغەکراو بەکاردەهێنێت. ئەو تونێلانەی کە بوونەتە بنکەی بەرخۆدانی گەریلاکان هەموو کاتژمێرێک، ڕۆژانە بۆردومان دەکرێن هەوڵ دەدات بە بۆمبارانکردنی چەکی جۆراوجۆر، گازی ژەهراوی و چەکی قەدەغەکراو شەڕی هەماهەنگی تونێلەکان بێلایەن بکات. سوپای تورک ماوەی چوار ساڵە بەهۆی دۆکترینی جەنگی مۆدێرن کە بریتییە لە شەڕی هەماهەنگی تونێلەکان و تیمە گەڕۆکەکان تێکشکاوە. ئێمە باسی جەنگێکی چوار ساڵە دەکەین کە هێرش لە هەموو کات و ڕۆژدا ئەنجام دەدرێت. لەو چوار ساڵەدا حکومەتی تورک ١٠٠ ئەوەندەی ئەمەریکا لە ڤێتنام، بۆمبی قەدەغەکراوی بەکاری هێناوە. دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە بەردەوامی بەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیادا دەسوڕێنەوە. گەریلاکان لە ژێر چاودێری دەیان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە دژی سوپای تورک شەڕ دەکەن، ئەم بەرخۆدانە لە مێژووی شەڕدا وەک نموونەی فیداکاری لە بەرزترین لوتکەدا تۆمار دەکرێت. دەتوانین بڵێین ئەو شەڕەی کە ڕۆژانە و لە هەموو تونێلێکدا ڕوودەدات بابەتی ڕۆمان و فیلمە سینەماییەکانە. کۆمەڵێک هەڤاڵی فیدایی هەن کە بە ورەیەکی بەرزەوە هێرش دەکەنە سەر دوژمن، وەک ئەوەی بۆ نان خواردنێک بڕۆن. ئەو گەلەی کە بەم شێوەیە بەخۆدان دەکات و شەڕی فیداییانە بەڕێوە دەبات ئیتر بەو مانایەیە کە ئازادی بەدەستهێناوە. ئێستا داستان و مێژووی ئەم ئازادییە دەنووسرێتەوە هەرچەندە ئازار بچێژین و باجەکەی هەرچی بێت دەدرێت، دەرئەنجامی ئەم مێژووە ئازادی گەلی کوردەی بەدواوەوەیە.

دەوڵەتی تورک و هێزە دژە کوردەکانیش بینییان کە تێکۆشان بۆ ئازادی سەرەڕای هەموو جۆرە هێرش و بەربەستێک بەردەوامە، چیتر ناتوانن ئەم گەلە لە تێکۆشانی بۆ ئازادی پاشگەز بکەنەوە. هەرچەندە گەلی کورد دەچەوسێننەوە و باجی قورس بدەن ئەم گەلە بەردەوامە لە تێکۆشان تا گەیشتن بە ئازادی، دەبێ حکومەت و دەوڵەتی تورک لەوە تێگەیشتبێت. ئەگینا دەگاتە بنبەستێک کە دەىیتە هۆی لەناوچوونی و شکستی هەمیشەیی.

حکومەتی عێراق بە هاوکاری لەگەڵ حکومەتی تورک تاوانێکی گەورەی ئەنجامداوە. تێکۆشانی گەلی کورد بۆ ئازادی گەلەکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە. قەد لەسەر بنەمای هیچ دەسەڵاتێکی دەرەکی شەڕی هیچ وڵات و دەسەڵاتێکی سیاسی ناوچەکەی نەکردووە. ئەم وڵاته هەمیشه پەیوەندییەکی باشی له گەڵ ئەو حکوومەتانەی که دوای دەستوەردان له عێراقدا هاتنە سەرکار هەبووه. بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد شەڕێکی کاریگەری دژی داعش کە گەورەترین هەڕەشە بوو لەسەر عێراق ئەنجامداوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەردوو سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شەڕی داعشدا سوپاسی بەڕێوبەرانی پەکەکەیان کرد. ئەگەر شەڕی پەکەکە لە دژی داعش نەبوایە، نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوونی دەکەوتە مەترسیەوە. حکومەتی باشووریش لە ڕاستیدا سوپاسی گەریلاکانی ئازادی کرد. جگە لە سەرۆک وەزیرانی ئێستا و٢-٣ کەس کە دەستیان لەم ڕێککەوتنەدا هەیە، ئەندامانی حکومەتی عێراق و هێزە سیاسییەکان لەوە تێگەیشتوون کە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەڵەیەکی مێژوویی بووە. حکومەتی عێراق کە لەگەڵ کۆماری تورکیا لە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد هاوڕایە، هیچ داهاتوویەکی نییە. حکومەتێک کە بەها ڕۆحی، ویژدانی و ئەخلاقیەکانی لەدەستدابێت، زۆر بەردەوام نابێت. بەرخۆدانی ئێمە لە ڕاستیدا، ڕاستیەکانی ئەوانی ئاشکرا کرد. خۆیان لە پێگەیەکی دەسەڵاتداریدا دەبیننەوە کە پشتیوانی کۆمەڵایەتیان لەدەست داوە. بەکورتی ئەو ڕێککەوتنە ڕێککەوتنێک بوو کە گەلی عێراق قبوڵی نییە.

حکومەتی تورک ڕایگەیاند: ئەم هاوینە کۆتایی بە بەرخۆدان دەهێنین، پەکەکە لەناو دەچێت. ئەوانەی ئێستا ئەمە دەڵێن دەترسن لەو گورزەی کە لە پایز و زستاندا بەریان دەکەوێت. پێموایە هەموو ڕۆژێک تووشی نەخۆشی 'ڕۆژانی زۆر ماوە تا هاوین' دەبن، وەک سەربازەکان کە ڕۆژەکان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتەکەیان بۆ دواوە دەژمێرن. لە لایەکی ترەوە پەدەکە بەو خیانەتەی کە لەم شەڕە ٤ساڵەیەدا ئەنجامیدا، تەوری لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیدا. ئێستا بووەتە قەوارەیەکی سیاسی کە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی و شەرعیەتی سیاسی نییە. تەنانەت ئەگەر بە پاڵپشتی هێزی دەرەکیەکانیش لە سەر پێ بمێنێتەوە، مانەوەی لەوە زیاتر نییە.

لە باشووری کوردستان لە ژینگەیەکدا کە هێرشە داگیرکارییەکانی تێدا بەردەوامە بڕیارە هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. دەتانەوێ لە بارەی هەڵبژرادنەکانەوە چی بڵێن؟

پەدەکە وەک کارەکتەرێکی سیاسی کە بە ئەستەم خۆی ڕاگرتووە، دەکەوێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە. پەدەکە بۆ هەڵبژاردنەکان ناتوانێت هیچ بەڵێنێک بدات بە گەل. بە گوێرەی ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ کردووە، دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە نێو بارودۆخی باشووردا ئەو شەڕە تایبەتەی کە لەهەڵبژاردنەکانی تورکیادا پیادەی دەکرد هەوڵدەدات بیخاتە ناو هەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستانەوە. ئاشکرایە لە ناوچانەی پەدەکەی تێدا دەسەڵاتدارە هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە ئەنجام نادرێت. لە هەڵبژاردنەکاندا لە باکووری کوردستان دەوڵەت ئەرکدارەکانی خۆی دەناردە گوند و گەڕەکان دەیگوت؛ گەر دەنگ بە ئاکەپە نەدەن ئەوە لێپرسینەوەتان بەرامبەر دەکەین. فشارێکی هاوشێوەی ئەمەش لە لایەن پەدەکەوە لەسەر گوند و گەڕەکەکان بوونی هەیە. گوند و گەڕەکەکان لە ژێر هەڕەشە، مامەڵە و فشارەکانی پەدەکەدان. بەڵام پەدەکە گەر بە فشار و گرتنەبەری هەڕەشە هەوڵبدات لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ کۆبکاتەوە، ئەوا هەر ڕێژەی دەنگی هەڵبژاردنی پێشوو بەدەستناهێنێتەوە. لە هەڵبژاردنی پێشوودا ١٥ لە سەدای دەنگی گەلی باشووری کوردستانی بە دەستهێنابوو.

لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا بەشداربوون کەم بوو. دەبێت لەم هەڵبژاردنەکەدا گەل بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە دەنگەکانیان سزای پەکەدە بدات لە پای ئەوەی کە چیا، دەشت و شارەکانی باشووری کوردستانی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کردووە. بۆ ئەمەش دەبێت گەلی باشووری کوردستان بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆی بداتە بەربژێرە وڵاتپارێزەکان کە لە دژی هێڵی خیانەتن. تەنها بەم شێوەیە ئەم هەڵبژاردنە خاوەنداری لە مانای ڕاستەقینەی خۆی دەکات. ئەو خیانەتەی کە هاوکاری دەداتە دەوڵەتی تورکی دووژمنی کوردان و کوردستانی بە ڕووی داگیرکەراندا کردووتەوە، لە باکوور قڕکردن ئەنجام دەدات و ڕۆژئاوا داگیر دەکات لەسەر سندوقەکانی دەنگدان تێکبشكێنرێت.

پەدەکە لە کوردستاندا لە ژێر پەردەوە و لەژێر ناوی وڵاتپارێزیدا بەجۆرێک داردەستەیی و خیانەتی تێکەڵ کردووە کە ناڕوونی و سەرلێشێواندنێکی دروست کردووە، ئەمەش گەورەترین مەترسییە لەسەر گەلی کورد. هەر بۆیە دەبێت ئەم هەڵبژاردنەدا وڵاتپارێزی و خیانەت لێکتر جیابکرێتەوە. سەبارەت بەم هەڵبژاردنە دەتوانین ئەوە بڵێین.

لە بەردەوامیدا بۆ سبەینێ:

شەڕی تایبەت و گۆشەگیری

گرنگی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیک

دەم پارتی و پرۆسەی ئاشتی...