قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد

قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی بەناوی هێلان جلوی ئەلفەریج ئەلسەلامە (سەقمان) ئاشکرا کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ناسنامەی شەڕڤانێکی لە هێزەکانی جەبهەتول ئەکراد ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە تیشکخراوەتە سەر بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ڕێگەی جۆراوجۆر لەپێناو تێکدانی ئاسایش و نانەوەی ئاژاوە.

هەروەها ئاماژە کراوە بە بەرخۆدانی شەڕڤانان بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەپێناو پارێزگاری لە هەرێمەکە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە بەرەیەکی شەڕی مەنبەج شەڕڤانێکمان بەناوی سەقمان لە هێزەکانی جەبهەتول ئەکرادی سەر بە هێزەکانمان لە وەڵامی هێرشەکانی داگیرکەر و چەتەکانی شەهید بوو.

هاوڕێ شەهیدەکەمان هاتە ڕیزی جەبهەتول ئەکرادەوە، بەشداری چەندین خولی سەربازی بووە. چەندین پەروەردەی پسپۆڕی شەڕی وەرگرتووە، بەشداری هەڵمەتە سەربازییەکانی دژی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بووە و بەرخۆدانی مەزنی ئەنجام داوە.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و تەواوی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین، ئامانجی شەهیدان بەدی دەهێنین بۆ ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک و هەرێمەکانمان.

ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:

ناسناو: سەقمان

ناو و پاشناو: هێلان جلوی ئەلفەریج ئەلسەلامە

ناوی دایک: بەتلە

ناوی باوک: جلوی

شوێن و کاتی لەدایکبوون: مەسکەنە/٢٠٠٣

شوێن و کاتی شەهیدبوون: مەنبەج-عەریمە/ ٢-٢-٢٠٢٤".