قەیومەکان لە شارە تورکییەکانەوە کرێکار دێنن
نیهاد دەمیر سکرتێری گشتی دەست-یاپی-ئیش دیاریکرد قەیوم کرێکارە کوردەکان لە کارکردن دووردەخەنەوە و کرێکار لە شارە تورکییەکانەوە دەخنە جێگەکەیان و هەوڵدەدەن کرێکارانی کورد دووچاری برسێتی بکەنەوە.
نیهاد دەمیر سکرتێری گشتی دەست-یاپی-ئیش دیاریکرد قەیوم کرێکارە کوردەکان لە کارکردن دووردەخەنەوە و کرێکار لە شارە تورکییەکانەوە دەخنە جێگەکەیان و هەوڵدەدەن کرێکارانی کورد دووچاری برسێتی بکەنەوە.
نیهاد دەمیر سکرتێری گشتی دەڤ-یاپی-ئیش ( Dev-Yapi-Îş) دەستنیشانیکرد یەکێک لە هۆکارەکانی کۆچبەری کرێکارە کوردییەکان سیاسەتی قەیومە.
لەو بارەیەوە نیهاد دەمیر بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و جەختیکردەوە لەوەی ئاکەپە ناتوانێ دەستبەسەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد بگرێت و وتی: "هەموو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان بۆ درێژەدان بە مانەوەی دەسەڵاتداری خۆی تۆڵە لە کوردان دەکاتەوە." دەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، لە بری ئەوەی دەسەڵاتداری قەیرانەکانی وڵات کەم کاتەوە هەوڵدەدات بەها هەبووەکان تاڵان بکات.
دەمیر لە قسەکانیدا سەرنجی خستەر کارەکانی دەوڵەت-نەتەوەی تورک کە هەبوونی خۆی لەسەر نکۆڵێکردن لە گەلی کورد دامەزراندووە و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک لەبری ئەوەی نوێنەرایەتی گەلانی تورکیا بکات، هەموو کات هێرشی سەر گەلی کورد دەکات و سەپاندنی قەیوم نمونەی ئەو کارانەی دەوڵەتی تورکی فاشیستە.
'قەیوم کۆچبەری بەسەر کرێکارانی کورددا دەسەپێنێت'
لە بەردەوامیدا دەمیر دەستنیشانیکرد سیاسەتی قەیوم هۆکاری کۆچبەریکردنی کرێکارانی کوردە و لە کاتی قەیومدا کرێکارە کوردەکان زۆرترین کۆچییان کردووە و ئەمەی وت: "گەلی کورد هەموو کاتێک لە بەرخۆداندایە. عەقڵیەتی قەیوم هۆکاری سەرەکی کۆچبەری کرێکارە کوردەکانە و قوڵکردنەوەی قەیرانەکانە ئابوورییەکانە. قەیوم لە بری ئەوەی کار بۆ کرێکارە کوردەکان دابین بکات، لە شارە تورکییەکانی وەک؛ ترابزۆن، ئاتڤین، کۆنیا. سینۆپییەوە کرێکار دێنێتە هەرێمەکە و کاردەکەن. قەیوم پێشتریش ئەمەی کردووە."
'وەک دەستکەوتی شەڕ لە شارەوانییەکان دەڕوانێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا دەمیر ئاماژەی بەوەدا قەیوم بە هەموو جۆرێک لە تاڵانکردنی شارەوانییە کوردییەکانە و وتی: " قەیوم وەک دەستەکەوتی شەڕ 'غەنیمەی شەڕ' لە سەرچاوەکانی شارەوانی دەڕوانێت، بۆیە دەبێت کرێکاران پێکەوە لە دژی قەیوم خۆیان بە ڕێکخستن بکەن. هەموو مرۆڤێکی بە ویژدان بەپرسیارە لە دژ وەستانەوەی قەیوم."