دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین ۹ کەسیان ڕفاند
میت و چەتەکانی لە عەفرین ۹ کەسیان ڕفاند و چەندین داری گەلیان بڕییەوە.
میت و چەتەکانی لە عەفرین ۹ کەسیان ڕفاند و چەندین داری گەلیان بڕییەوە.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا ڕایگەیاند کە چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک۲ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هاوڵاتییەکیان بە ناوی جیهان بەکر عەلۆ (٣٥ ساڵ) و هاوژینەکەیان بە ناوی جەودەت کێنجۆ (٣٥) ڕفاندووە.
بەگوێرەی ڕێکخراوەکە چەتەکان لەسەر داوای میت جیهان دەبەن بۆ زیندانی ڕایە و جەودەت دەگوازنەوە بۆ زیندانی عەزاز.
هەر بەگوێرەی ڕێکخراوەکە جەندرمەکانی تورک ڕۆژی هەینی (۱۵ی تشرینی دووەم) هاوڵاتییەک بە ناوی ڕێبەر حەسەن ڕەشید (٣٤ ساڵ) لە گوندی کاخیرەی شاری ماباتا، مستەفا ئەحمەد (٤٢ ساڵ) و ئەنوەر محمەد عەلی (٤٠ ساڵ) لە شارۆچکەی بادینای ڕاجۆی و ٤ کەس لە حەلەب کاتێک ویستویانە سنووری تورکیا تێپەڕێنن، ڕفێنراون. ڕێکخراوەکە ڕایگەیاند جەندرمەکان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان داوای فیدییەیان لە بنەماڵەکان کردووە.
هەروەها ڕاگەیاندرا چەتەکانی ئەلعەمشات و حەمزات 25 داری زەیتون و ٥ داری سنەوبەری هاوڵاتییەکی گوندی قەرەتەپەی شەرایان بڕیوەتەوە.
هەروەها زانراوە چەتەکان ٧ داری زەیتونی هاوڵاتییەکیان بە ناوی خەلیل حەسۆ بڕیوەتەوە.