ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە شەهیدبوو
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهیدبوونی شەرڤانێکی هێزەکانی کۆماندۆیان بە ناوی حیسام هیلال راگەیاند.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) شەهیدبوونی شەرڤانێکی هێزەکانی کۆماندۆیان بە ناوی حیسام هیلال راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەبارەی شەهیدبوونی شەرڤانێکیان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە، شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆ حیسام جومعە هیلال لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی لە رۆژهەڵاتی کۆبانێ بە تەقینەوەی مینێکی پاشماوە چەتەکانی داعش شەهیدبووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هاوڕێمان بەشێوەیەکی کارا ئەرکی خۆی بەجێدەگەیاند. بە رۆحی هاوڕێیەتی بەرزەوە بەناوبانگ بوو، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ سەرجەم هاورێیانیدا هەبوو، قارەمان و خاوەن ئاکار و رەوشتێکی بەرزبوو".
لە راگەیەندراوەکەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید حیسام و هەموو بنەماڵەی شەهیدان کراوە و بەڵێنی هێنانەدی ئاواتەکانیان و بونیادنانی وڵاتێکی ئارام و دوور لە داگیرکەری و تیرۆر دووپاتکراوەتەوە.
ناسنامەی شەهید:
ناسناو: حیسام
ناو و پاشناو: حیسام هیلال
ناوی دایک: سەباح
ناوی باوک: جومعە
شوێن و کاتی لەدایکبوون: رەقا ٢٠٠٤
شوێن و کاتی شەهیدبوون: کۆبانێ-چەلەبیە، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤.